ڤۆلڤۆ ئۆتۆمبیلێك بۆ جیلی گەنجان ڕادەگەیەنێت

هەمەڕەنگ

20/05/2020‌ 778 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ماڵپەڕ و پێگەكانی ئینتەرنێت، چەند وێنە و زانیارییەكیان سەبارەت بەئۆتۆمبیلە نوێیەكەی ڤۆڵڤۆ بڵاوكردووەتەوە، كە ناوی C30 دەبێت و تایبەتە بەو كەسانەی هەواداری ئۆتۆمبیلی گەنجانەن.

ئۆتۆمبیلەكە جیاوازترە لە ئۆتۆمبیلەكانی پێشووتری ڤۆلڤۆ، قەبارەیەكی مامناوەندی هەیە و لایتەكانی پێشەوە و دواوەی بەشێوەیەكی درێژ دیزایین كراون.

هەروەها ئەوەی ئەم ئۆتۆمبیلە لەوانی تر جیادەكاتەوە دیزاینی ڕووی دواوەیەتی، هەروەها باڵی بچووك لەسەر سەقفی ئۆتۆمبیلەكە دروستكراوە بۆ زیادكردنی خێرایی ئۆتۆمبیلەكە.

ئۆتۆمبیلەكە خاوەنی بزوێنەرێكی دوو توخمە بە كێشی 400 ئەسپ، هەروەها گێڕێكی ئۆتۆماتیكی 7 گێڕی هەیە و بڕیار وایە لە كۆتایی ئەمساڵدا ڕابگەیێنرێت.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ