توخمە كیمیاییەكانی E مەترسیدارن بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ

تەندروستی

21/05/2020‌ 474 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فلادیمێر بیسینۆف، بەڕێوبەری تاقیگەی كیمیایی خواردن و تەكنەلۆژیا زیندەییەكان لە ناوەندی توێژینەوەی فیدراڵی شوێنكەوتەی ئەكادیمیای ڕوسی، ئاماژەی بەو خواردن و توخمە مەترسیدارانە كرد، كە هەڵگری پیتی "E" ن.

بیستینۆف ئاماژەی بەوە كرد، هەموو ئەو توخمانەی هەڵگری پیتی E ن مەترسیدار نین، لەوانە سركە  E260، سۆدە E500 ، كە لە دروستكردنی هەویردا بەكاردەهێنرێت، توو و سێو Е210 (ترشی بەنزۆنیك) و چەندانی تر.

هاوكات پرۆفیسۆرەكە ئاماژەی بەو توخمانە كرد، كە مەترسییان بۆسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە و هەڵگری پیتی E ن، ئەوانیش: E103 (ڕەنگی ڕووەكییە، هەڵگری نازناوی تاجی پاشا، یاخود بكوژی گورگەكانە )، E121 (ڕەنگی پیشەسازییە )، E123 ( ڕەنگی ڕووەكییە )، E128 (ڕەنگ)، E216 ( مادەی كیمیایی مەترسیدارە بۆسەر تەندروستی مرۆڤ )، E240 (Formaldehyde-ماددەی كیمیایی) ، كە مەترسی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە و لە چەندین وڵات قەدەغە كراوە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ