شەش حاڵەتی نوێی مردن بەكۆرۆنا لەعێراق تۆماركرا

عیراق

21/05/2020‌ 331 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری رابردوو شەش حاڵەتی نوێی مردن بەكۆرۆنا تۆماركراوە. 

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی وژینگەی عێراق،لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوو153 حاڵەتی نوێی توشبوون بەكۆرۆنا تۆماركراوە. 

ئاماژەی بەوەشداوە، هەر لەوماوەیە شەش كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.