شارپێس:
تەواوی سەرنشینانی فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکەی ئەمڕۆی پاكستان بە ستافی بەڕێوەبردنەکەش کە ژمارەیان 107 کەس بوو گیانیان لەدەستداوە.
حاکمی ویلایەتی کەرەچی پاکستان بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی ئاشکرایکردووە، تەواوی سەرنشینانی ئەو فڕۆكەیە كە ژمارەیان 99 کەس بوە لەگەڵ ستافی فڕۆکەکە هەشت کەس بون گیانیانلەدەستداوە.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، فرۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگری پاكستان له‌كاتی گه‌شتێكی ناوخۆیدالە ناوچه‌ی لاهوره‌وه به‌ره‌و كراچی رۆیشتوه، له‌نزیك فرۆكه‌خانه‌ی كراچی نه‌یتوانیوه بنیشێته‌وه و كێشه‌ی بۆ دروستبوه، به‌وهۆیه‌شه‌وه تێكشكاوه.
هاوكات تا ئێستا به‌رپرسانی حكومه‌تی پاكستان، هیچ لێدوانێكی فه‌رمیان له‌باره‌ی هۆكاری تێكشكانی ئه‌و فرۆكه‌یه و ژماره‌ی قوربانیه‌كان نه‌خستوه‌ته‌ڕو.