فەلەكناسانی سعودییە: سبه‌ینێ ته‌واوكه‌ری مانگی ره‌مه‌زانە

عیراق

22/05/2020‌ 1226 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی و فەلەکناسانی سعودییە و ئاشکرای دەكەن  سبەینێ شەممە، تەواوکەری‌ مانگی‌ رەمەزانە و رۆژی‌ یەکشەممە دەبیت یەکەم رۆژی‌ جەژنی‌ رەمەزان.

بەگوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی ئەلعەرەبیە بڵاویکردەوە، فەلەکناسانی سعودییە و بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی بەپێی بینینی مانگ، مانگی‌ رەمەزانی‌ ئەمساڵ 30 رۆژە و سبەینێ شەممە تەواوکەری‌ مانگی‌ رەمەزانە و رۆژی‌ یەکشەممە 24ی‌ مانگ دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.

بڕیاریشە ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی‌ کوردستان چاودێری‌ بینینی‌ مانگ بکەن و بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژن ڕەمەزان بدەن. 

لەلایەكی دیكەوە نوسینگەی عەلی سیستانی لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە كە رەنگە دووشەممە یەكەمین رۆژی جەژن بێت.