ئەمریكا چەكە ئەتۆمییەكانی دەباتە بۆشایی ئاسمان

جیهان

23/05/2020‌ 1045 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی دەزگای "روس كۆسمۆس"ی روسیی دمیتری رۆگۆزین ئاشكرایكرد، كە ئەمریكا چەكە ئەتۆمییەكانی دەباتە بۆشایی ئاسمان.

سەرۆكی دەزگا روسییەكە ئاشكراشیكرد، كە ئەمریكا لەرێگەی دروستكردنی دەزگای "سبیس ئیكس" چەكە ئەتۆمییەكانی دەباتە بۆشایی ئاسمان.

ئەو ئاماژەی بەوەش كرد، بەپێی زانیارییەكانی ئەوان ئەمریكا چەند بۆمبێكی ئەتۆمی دەباتە بۆشایی ئاسمان‌و لەسەر هەسارەی مەریخ جێگری دەكات.

رۆگۆزین باسی لەوەش كردووە، هۆشداریداوە لەجێگیركردنی ئەو چەكە ئەتۆمییانەی باسی لەوەش كردووە، ئەگەر تەقینەوەیان هەیە، ئەوكاتەش زیانی زۆری دەبێت بۆ گەردوون.

هـ ـ ح