وەزارەتە بەتاڵەكانی كابینەی كازمی بەپشكپشكێنە یەكلاییناكرێنەوە

عیراق

25/05/2020‌ 727 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمجەد عەقابی ئەندامی فراكسیۆنی سائیرون لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: وەزارەتە بەتاڵەكانی كابینەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران، بە پشكپشكێنە یەكلایی ناكرێنەوە.

ئاژانسی ئەنادۆڵ لەزاری ئەمجەد عەقابی بڵاویكردەوە، كە ناوبراو دەشڵێت: سەرۆكوەزیران كەسانی لێھاتوو و سەربەخۆ بۆ وەزارەتە بەتاڵەكان كاندید دەكات.
ناوبراو ئەوەشی ئاشكرا كرد، دوای دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران، ژمارەیەك یاسای گرنگ تاوتوێ دەكرێن لەوانە تەواوكردنی یاسای ھەڵبژارنەكان و یاسای دادگای فیدراڵی.

لە حەوتی ئەم مانگە، ١٥ وەزیر لە حكوومەتەكەی مستەفا كازمی متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیان بەدەستھێنا، بەڵام كاندیدی ئەو وەزارەتانەی، كە نەیانتوانی متمانەی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران بەدەستبھێنن و رەتكرانەوە بریتیین لە:
وەزارەتی كشتوكاڵ، محەمەد كەریم جاسم ساڵح
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران، سەنا حیكمەت ناسر جەرجیس
وەزیری داد، عەبدولڕەحمان مستەفا فەتاح
وەزارەتی بازرگانی، نەوار نەسیف جاسم حەمود
وەزیری رۆشنبیری، ھیشام ساڵح داود سەلمان
بەڵام وەزارەتەكانی نەوت و دەرەوە كاندیدیان نەبوو.