چین لەرووی توانای دەریاییەوە دەكەوێتە پێش ئەمریكا

مەلەفی تایبەت

02/06/2020‌ 1153 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەو راپۆرتەی كۆنگرێسی ئەمریكا ئامادەیكردووە، ترس و دڵە راوكێی ئەوەیان دروست كردووە لەوەی چین هەمان توانای ئەمریكای هەبێت، بەڵكو زیاتریش بێت لە رووی توناكانی هێزە دەریایەكان، ئەگەر بێت ئەمریكا رێكار نەگرێتە بەر بۆ بەرگرتن لەم پرسە.

هەینی رابردوو، گۆڤاری ناشیوناڵ ئینتێرست لەراپۆرتێكیدا و لەبەشی لێكۆڵینەوەكانی سەر بەكۆنگرێس و پێش مانگێك بڵاویكردووەتەوە، كە چین لەماوەی ٢٥ ساڵی رابردوودا پەرەی بە نوێكردنەوەی كەشتی گەلی دەریایی خۆی داوە و بەجۆرێك لە كاتی ئێستادا توانای ئەوەی هەیە پرۆسەی چوارچێوە فراوان ئەنجام بدات، نەك لەدەریاكانی نزیك لە خۆی، بەڵكو لەناوچە دوور دەستەكانیشدا، لە نێویاندا بەشی رۆژئاوای زەریای هێمن و هیند.

راپۆرتەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، پێویستە كۆنگرێس بڕیار لەهەندێك پرسدا بدات، لە نێویاندا وەڵامدانەوەی تەندروستی هێزی دەریایی ئەمریكا لە بەرانبەر هەوڵەكانی پەكین بۆ نوێكردنەوەی كەشتیگەلییەكەی. 

سەڕەرای ئەمەش، راپۆرتەكە پرسیارێكی خستووەتە روو، دەربارەی ئەوەی پێویستە دەریاوانی ئەمریكا بچێتە سەر ژێرخانێكی كەشتیگەلی زیاتر دابەشكراو، بۆ ئەوەی تواناكانی زیاد بكات بۆ خۆلادان یان رووبەرووبوونەوەی هێرشی چین بە نوێترین چەك و تەقەمەنی.

بەگوێرەی گۆڤارەكە، راپۆرتەكە زۆر بە سادەیی هۆشداری داوە لەوەی ئەگەر بێت و ئەمریكا ئاراستەكانی ئێستای تواناكانی هێزە دەریایەكان نەگۆڕێت لە نێوان هەردوولادا، ئەوا لە كۆتاییدا چین دەگاتە ئەمریكا و بەڵكو لەویش بەهێزتر دەبێت لە رووی توانای گشتی دەریایەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا، گۆڤارەكە باسی لەوە كردووە، راپۆرتەكە ئەوەی نەخستووەتە روو، كە گەشەی دەریایی چین خاڵی نییە لە هەندێك كێشەی تایبەتی، لەوانە پەرەسەندنی گەندەڵی لەناو دامەزراوەكانی دروست كردنی كەشتییە چینییەكان.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا