شارپرێس:
وەزارەتی تەندروستی هه‌رێم رایگه‌یاند سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانکران.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی هه‌رێم باسی له‌وه‌كردووه: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و تووشبووان، سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانکران.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: تووشبووه‌كان ئافرەتێکی تەمەن 40 ساڵ و کچێکی تەمەن 17 ساڵ و کوڕێکی تەمەن 16 ساڵ، ھەموو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.