نیگەرانی لەكۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق

ڕاپۆرت

07/06/2020‌ 779 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
دكتۆر ئەمیر ئاراین بەرێوەبەری تیمی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاوكاری هەڵبژاردن‌و نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاوكاری عێراق و گەورە راوێژكارانی نوسینگەی هاوكاری هەڵبژاردن، نیگەرانی رێكخراوەكەی لەكۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق راگەیاند.

دكتۆر ئەمیر ئاراین نامەیەكی بۆ دادوەر جەلیل عەدنان خەلەف سەرۆكی ئەنجوومەنی كۆمیسیارانی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەژێر ناوی دامەزراندنی فەرمانبەرانی نووسینگەی پارێزگاكان و نووسینگەی نیشتمانی ناردووە، كە ئەمە دەقی نامەكەیە:

بەرێز سەرۆكی ئەنجومەن:
وەك جێبەجێكردنێك بۆ یاسای كۆمسیۆنی ساڵی ٢٠١٩، ژمارەیەكی زۆر لە بەرێوەبەرو فەرمانبەران لە پۆستەكانیان بەخشراون. لەكاتی دامەزراندنی ئەنجومەنی كۆمسیارانی نوێ لە ساڵی ٢٠٢٠، بابەتی دامەزراندنی كادیری نوێ بۆ پركردنەوەی شوێنە بەتاڵەكان یەكێك بوە لە كارە لە پێشینەكانی ئەنجومەنە نوێیەكە. لە چەند مانگی رابردوودا رێكاری دامەزراندنی كادیر بۆ پڕكردنەوەی پۆست و وەزیفە بەتاڵەكان، وە بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بۆ تیمی نەتەوە یەكگرتوەكان نێردراون، پرۆسەی دامەزراندن بۆ نوسینگەی پارێزگاكان لە دواقۆناغەكانیدایە. ئەم بەدەمەوە هاتنەش لە چوارچێوەی پرۆسەی دیاریكردنی كادیری بەردەوام بوە بۆ پۆستە باڵاكان لەنێو كۆمسیۆندا.

یەكێك لە گرنگترین ئەو ئاڵینگاریانەی ئێستا كۆمسیۆن بۆی ماوەتەوە بریتیە لە ئاستی خراپی متمانەی عێراقیەكان بە كۆمسیۆن وەك دامەزراوە. عێراقیەكان هەست بەوە دەكەن ساڵانی خراپكردنی بێ پاساوی دامەزراوەیەكی نیشتمانی بە نزیكەیی گەیشتۆتە ئەو لێوارەی، كە دامەزراوەكە ئیشی ئەوە نیە هەڵبژاردنێكی راست و دادگەرو قبولكراو لە عێراق جێ بەجێبكات. هەروەها ڕواندنی یاسای كۆمسیۆن لە ساڵی ٢٠١٩ خۆی لە خۆیدا گوزارشتە لە بەرزەفڕی گەڕاندنەوەی سەر ڕاستی بۆ ئەم دامەزراوەیە.

دیارە پرۆسەی پڕكردنەوەی پۆستەكانی ئێستا هەلێكە بۆ ئەنجومەن تاكو بۆ خاوەن بەرژەوەندیەكانی دەربخات كە رێگەی خراپ و ناشیرینكردنی كۆن بۆ ئیدارە دانی كۆمسیۆن كۆتایی پێ هاتوە و ئەم بابەتە بۆتە ڕابردوو. لە هەموو كۆبونەوەكانیان لەگەڵ نەتەوە یەكگرتوەكان سەرۆكی ئەنجومەن و سەرۆكی ئیدارەی هەڵبژاردن ئەندامەكانی ئەوەیان دووپات دەكردەوە كە شەفافیەت و بێ لایەنی ئەو دوو بنەمایەیە كە كۆمسیۆنی لەسەر دەڕوات. لەگەڵ ئەوەدا، كۆمسیاران و بەهۆی ئەوەی تازە دامەزراون پشتیان بەو فەرمانبەرانە بەستوە كە لە كۆمسیۆندا ماونەتەوە؛ ئەمانیش بە پێی یاسای كۆمسیۆنی ٢٠١٩ دەستكاری كراون. زۆر ئەمانە لە ئێستادا پۆستەكانیان بە وەكالەتە و لەسەر كارەكانی پێشوو راهاتوون و لەسەر ئەو رێگا كۆنەن كە جاران بابەتەكانی كۆمسیۆنی پێ بەڕێوەچوە.

بەداخەوە، لە میانی رێكارەكانی پڕكردنەوەی پۆستەكان پەیوەندی نەبوە لە نێوان كۆمسیۆن و تیمی نەتەوە یەكگرتوەكان، لەگەڵ ئەوەی تیمەكە بوونی هەبوە بۆ خستنە بەردەستی پشتیوانی و ئامۆژگاری بۆ كۆمسیۆن و هەروەها دەقیش هەیە بۆ رێگە پێدان بەگوێرەی ئەوەی عێراق داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش كردوە، ئەوەش لەبەرچاو دەگرین كە پەتای كۆرۆنا و كەرەنتینە كاردانەوەی نێوان كۆمسیۆن و تیمی نەتەوە یەكگرتوەكان ی لاواز كرد، لەگەڵ پارێزگاری كردن بە كەناڵەكانی تری پەیوەندی بەردەوام و چالاكەوە.

لەچەند رۆژی رابردوودا پەیوەندی لەگەڵ نەتەوە یەكگرتوەكاندا كرا لەلایەن ژمارەیەك خاوەن بەرژەوەندی رەخنەگر لە پرۆسەی پڕكردنەوەی ئەو پۆستانەی بۆ نوسینگەی پارێزگاكان دانراوە، بەتایبەتی نوسینگەی هەڵبژاردنی كەركوك. لە میانی پێداچونەوەی زانیاریەكان و بەڵگەنامە رادەستكراوەكان لەلایەن خاوەن بەرژەوەندیەكان ئەوە دەردەخات كە ئەو هەنگاوانەی كۆمسیۆن گرتویەتیە بەر و لە میانەیدا بنەمای خراپكردنەوەو ناشیرین كردن گیراوەتە بەر كە كۆمسیۆن لە رابردوودا پێوەی ناڵاندوە. لە هەمان كاتدا چەمكی كەمی شەفافیەت و لایەنگیری سەرلەنوێ دەستی بەدەركەوتن  كردۆتەوە.

یەكێك لە بەڵگەنامانەی نێردراوە بۆ نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە پێودانگی ئاستی خوێندن كەمكراوەتەوە. ئەم بەڵگەنامەیە لەلایەن كۆمسیۆنەوە بەشداری پێ نەكراوە لەگەڵ تیمی نەتەوە یەكگرتوەكاندا، و هیچ راوێژێك و گفتوگۆیەك بە تیمی نەتەوە یەكگرتوەكان نەكراوە دەربارەی ئەم بابەتە. دیارە پێودانگی ئاستی خوێندن گومان دروست دەكات بەوەی پێوانەكان كەم دەكرێنەوە بۆ وەرگرتنی كاندیدەكانی ویستراو بۆ پركردنەوەی ئەم پۆستانە. بۆیە بەشداری پێنەكردنی ئەم بەلگەنامەیە بۆچونەكان لەسەر هەبوونی خزم خزمێنە زیاتر دەكات.

ئەگەر راوێژ بە تیمی نەتەوە یەكگرتوەكان بكرایە لەم بابەتەدا، ئامۆژگاریەكە لەسەر مانەوەی پێودانگ و لێهاتوییە داواكراوەكان و دووبارە راگەیاندنەوەی ئەم پۆستانە لەسەر چوارچێوەیەكی فراون دەبوو؛ ئەگەر هاتباو پێشكەشكاران شیاونەبان. عێراق وڵاتێكە كەسی ئاست بەرزی زۆر تێدایە لە فێركردن و ئەزمون و شیاوێتی. پركردنەوەی پۆستەكان لەسەر ئاستی پارێزگاكان بابەتی زیندوە بۆ رێكاری هەڵبژاردنێكی پاك و قبوڵكراو. ئەگەر بێـت و ئەم پۆستانە بە رێگەی كەمكردنەوەی پێوانەو مەرجە داواكراوەكانەوە بێت وەكو ئێستا، ئەوا راستی و ئایندەی پرۆسەی هەڵبژاردن بە شێوەیەكی گشتی دەبنە جێگای پرسیار.

لێكەوتە سروشتیەكانی ئەم جۆرە بریارانە بە كەمكردنەوەی پێوانەكانی هەلبژاردن،  ئەوەی لە كەركوكدا دەركەوتوە ، كردنەوەی لە پارێزگاكانی تریش دووبارە دەبێتەوە. ئەمەش بۆچونێك دروست دەكات بەوەی كاری سیاسی لە پشت ئەم رێكارانەوەیە. ئەگەر بێت و چارەسەری ئەم تێبینیە نەكرێت بە شێوەیەكی گونجاو ئەوا ئەنجومەنی كۆمسیاران روبەروی رێگری گەورەتر دەبنەوە، لەبەرئەوەی بۆچونەكان دەبنە هەموو شتێك و نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكانیش لە عێراق ئاگاداری بەیاننامەكە هەیە، و لەگەڵ ئەوەی بە شێوەیەكی باش نوسراوەو پێدەچێ بەرگری كارانە بێت و سەرجەم رەگەزەكان و پاساوەكانی تێدا بێت؛ كە ئەنجومەنی پێشوو بەكاری دەهێنان بۆ پاساو هێنانەوە بۆ كارەكانی خۆی.

لەگەڵ ئەو دۆخەی لەسەرەوە باسكرا، نەتەوە یەكگرتوەكان چەند راسپاردەیەك دەخاتە روو، بۆ ئەوەی لە ژێر دەستاندا بێت: 
راسپاردەی یەكەم: سەبارەت بە نوسینگەی هەڵبژاردن لە كەركوك، بەدەست هێنانی متمانەی جەماوەر كاری یەكەمی كۆمسیۆن بێت و لەسەر كۆمسیۆن پێویستە هەنگاوی دوور تر لە ئیداری بهاوێت. پێویستیەكی بەرچاو هەیە بۆ دروست كردنی متمانە لەلای سەرجەم پێكهاتەكان بەوەی نوسینگەی هەلبژاردنەكانی كەركوك بۆ خزمەتی سەرجەم پێكهاتەكان بوونی هەیە بەبێ دەمارگیری و لایەنگیری. هەر هەنگاوێكی نوسینگەی هەڵبژاردنەكانی كەركوك پێویستە لە پێناو دووبارە بنیادنانەوەی متمانە بێت بۆ سەرجەم پێكهاتەكان. تەنها رێگەش بۆ دروست كردنی متمانە، زامن كردنی نوێنەرایەتی یەكسانە بۆ ئەو كەسانەی شیاون لەسەرجەم پێكهاتەكان.

راسپاردەی دووەم: زۆر بە توندی داوای دووبارە گەڕاندنەوەی پێوانەكانی پێویستی خوێندن دەكەین بۆ بنەما رەسەنەكان هەروەك ئەوەی ئەنجومەنی كۆمسیاران لەسەری رێككەوتون. هەموو دامەزراندنەكان یان پرۆسەی پركردنەوەی پۆستەكان كە دوای كەمكردنەوەی پێودانگەكانی خویندنی پێویست كراون؛ پێویستە هەڵوەشێنەوە، و دووبارە ئەم پۆستانە رابگەیەنرێتەوەو ببێتە هەنگاوێكی نمونەیی بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی متمانە لە پرۆسەی پڕكردنەوەی پۆستەكاندا.

راوێژكارەكانی نەتەوە یەكگرتوەكان لە ژێر دەستی سەرۆكی ئەنجومەن و سەرۆكی ئیدارەی هەڵبژادنەكان و كۆمسیاران دەمێننەوە بۆ جێبەجیكردنی راسپاردەكانی لەسەرەوەدا هاتوە

وەرگێران: حلمی رەسول رەزا