"منداڵی دەستەبژێرەكان" دەست بەسەر ئەمریكادا دەگرن

مەلەفی تایبەت

18/06/2020‌ 1503 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
بەو ناونیشانەی سەرەوە گۆڤاری "فزغلیاد" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی ئەوەی رەنگە  ئاژاوە ئاراستەكراوەكەی ئەمریكا لە دەست دەربچێت و ببێتە جەنگێكی ناوخۆیی.

بەپێی راپۆرتەكە، بە شێوەیەكی گشتی ئەوە دیارە كە گرژیەكانی ئەمریكا كۆمەڵگەكانی چینی خوارەوەی گرتووەتەوە و بە نمرە یەك ئەو رەشپێستانەی لە جیاكاری رەگەزیی بێزارن.

هەر بەپێی راپۆرتەكە،  هیچ كەسێك ماركسی رەتنەكردووەتەوە و خۆپیشاندانەكانی ئێستای رۆژئاوا بە نمرە یەك بۆ دۆخی كارەساتباری ئابوری دەگەڕێتەوە. لەگەڵ ئەوەدا، ژمارەیەكی زۆری ئەوانەی بەشدارن لە خۆپیشاندانەكان گەنجی ئاڵتونین، ئەوانەی لە رووی تیۆریەوە پێویستە كارێك بكەن؛ پارێزگاری لە سیستەمی ئێستا و سەرمایەكانی باوكیان بكەن. هەروەك ئەوەی یەخە سپیەكان و دەرچووی زانكۆكان لە نێو تێكدەرەكاندا، جێگەی سەرەنجن. لە هەمان كاتدا، ژمارەیەكی بەرچاوو كوڕو كچی سپی پێست لە خێزانە دەوڵەمەندە ئاست بەرزەكان لە خوێندن و ساماندا دەچنە ریزی نارەزایەتیەكانەوە.

دەتوانرێ بوترێ، جەنگی ناوخۆیی سپی پێستەكان، كە حزبی دیموكراتەكان رێكی دەخەن لە كاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتیەكەی ئەمریكا، لە ژێر كۆنترۆڵێكی زۆر توندو تۆڵدایە و بەشداری كردنی كوڕی دەوڵەمەندەكان ئەمە دووپات دەكاتەوە. بەڵام، لە وڵاتێكی چل ملیۆن بێ كارو نیو ملیار چەكی ئاگرین لە دەستدا بێت، رەنگە ئەم گەمەی ئاژاوەیەی ئیدارە دەدەرێت ببێتە مایەی كارەساتێكی گشتگیر لەسەر ئاستی نیشتمانی.

ژمارەیەك لە وڵاتان و لە نێویاندا روسیا، گرژی و پەشێوی مێژوویی گەورەی تێدا روویانداوە، بەوەی نوێنەرە پێشكەوتوەكانی دەستەبژێر و منداڵەكانیان بریاری ئەوەیان داوە " ناكرێ بەم شێوەیە بژین" و پەشێویان دروست كردوە. لەسەرەتاداـ توانراوە كۆنترۆڵ بكرێت، بەڵام زۆر بەخێرایی سەری كێشاوە بۆ روبەروبونەوەی جەماوەری؛ ئەو كات هاندەران و بگرە سەرجەم دەستبەژێرەكانیش لەگەڵ خۆیدا رادەماڵێت.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا

بەپەلە