كــۆنــە هــەڵــۆیــەك تــۆڵــە لــە دۆنــاڵــد تــرامــپ دەكــاتــەوە

مەلەفی تایبەت

24/06/2020‌ 1758 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گیفرۆغ میرزایان لەگۆڤاری "فزغلیاد" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارە هەڵبژاردنی كاتێكی گونجاو لەلایەن بۆڵتۆنەوە بۆ ئەوەی تۆڵە لە ترامپ بكاتەوە.

بەپێی راپۆرتەكە، "كۆمەڵێك درۆ و هەندێك ڕاستی"، بەم گۆزارشتانە، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا مایك پۆمپیۆ وەسفی كتێبەكەی جۆن بۆلتۆن، نزیكترین پشتیوانی ترامپ لە رابردوو دا دەكات.

نابراو پێشتر راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی بووەو بەهۆی هەڵوێستە توندەكانییەوە لە كۆشكی سپی دەركرا و ئێستاش تۆڵە لە ترامپ دەكاتەوە.

هەروەك دیارە، رەنگە خیانەت بێت یان تۆڵە بێت لەكاتێكی گونجاودا، یان ناكرێ وابێ.

بۆلتۆن چاوەڕوانی چركەیەكی گونجاوی كرد، ئەو گەواهی دژی سەرۆك نەدا لەكاتی لێكۆڵینەوەكەی لیژنەی مۆلەر، چونكە دەیزانی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە شكست دەهێنێت و هیچ پەیوەندییەكی لەنێوان ترامپ و پۆتیندا بەدی نەدەكرد. 

هەروەها بەشداری شەڕی دیموكراتەكانی نەكرد دژی ترامپ لەپرسی بایدن دا، بۆلتۆن پێش ناوەڕاستی یۆنیۆ لەسەر گۆرەپاندا دەرنەكەوت، كاتێ گەردەلولێكی نموونەیی لە ناڕەزایەتی دژی ترامپ بەرپا بوو، لە هەمان كاتدا جەنراڵەكان هەڵدەگەڕانەوەو دۆخی ئابوریش بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە خراپ دەبوو. 

جۆن بۆلتۆن رەگەزێكی گرنگی بۆ زیاد كرد، ئەویش قسەكانێتی، بەوەی ئەندامێكی پێشووی ئاست بەرزی ئیدارەكەی ترامپ بوە، سەبارەت بە گەمژەیی سەرۆكی ئێستای ئەمریكا و كەم هەستكردنی بە بەرپرسیاری و نا لێهاتوویی. 

چیرۆكەكە خۆی لە ژورێكدا دەبینێتەوەو رووداوەكەی تێدا رووی داوە: یادەوەریەكانی كۆشكی سپی.

دیارە، ئەو راستییانەی بڵاوكراونەتەوە دیموكراتەكانی دڵخۆش كرد، زۆر بە خێرایی جۆزیف بایدن، كە ترامپی بە ناپاكی بەرژەوەندی نیشتمانی تۆمەتبار كرد، وەك قەڵغان كتێبەكەی بەكارهێنا و بە دڵنیاییشەوە بە كەسایەتی بۆڵتۆن دڵخۆش دەبن. 

پێشبینی دەكرێت ملیۆنان دانەی لێبفرۆشرێت لە كۆتایشدا "من" نووسەر بۆلتۆن دڵخۆشیان دەكەم، بەگوزارشتی ترامپیش "ئەمە وەڵامی ئەوەیە، كە وەدەرم ناوە وەك بەچكە سەگێكی نەخۆش". 

لە كۆتاییدا ئەم پرسیارە دەمێنێتەوە: تۆڵەی راوێژكاری پێشووی ترامپ بۆ ئاسایشی نەتەوەیی چۆن كاریگەری دەبێت لەسەر خودی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا