یاسەمین سەبری بەئۆتۆمبیلەكەی هەرا دەنێتەوە

هەمەڕەنگ

29/06/2020‌ 862 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چالاكوانانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ڤیدیۆیەكی یاسەمین سەبری گۆرانبێژی میسریان بڵاوكردەوە، كە ئەو ڤیدیۆیە هەرای ناوەتەوە.

لەڤیدیۆكەدا یاسەمین سەبری دەبینرێت ئۆتۆمبیلێكی گرانبەهاو جوان لەرێگەیەكی خێرا لێدەخوڕێت، كە هەر لەڤیدیۆكەدا دەبینرێت، ئەو كەسانەی ڤیدیۆكەیان تۆماركردووە، بانگی دەكەن.

لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆكە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ژمارەیەكی زۆر كاردانەوە لەتۆڕەكان دروست بووەو بەشێكی رەخنەیان گرتووە، بەشێكیشی پشتگیری یاسەمین دەكەن.

یاسەمین سەبری، یەكێكە لەگۆرانیبێژە ناودارەكانی میسرو زۆرجار بەدەركەوتنە جیاوازەكانی كاردانەوەی زۆری دروست كردووە.

هـ ـ ح