شارپرێس:
زۆرێكمان رێگە خۆپارێزییەكان دەزانین بۆ ئەوەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەبین، ئەویش شووشتنی دەستو كردنی دەمامكو خۆپارێزییە لەكەسانی تووشبوو، تێكەڵاونەبوون.
بەڵام راپۆرتێكی نوێی پزیشكی رێگەیەكی تری ئاشكراكردووە، كە بەهۆكارێكی باش دەزانرێت بۆ ئەوەی مرۆڤ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەبێت.
بەپێی راپۆرتەكە، هەڵمیژینی هەوای پاك لەشوێنی گونجاو بەلوتو دانەوەی ئەو هەوایە بە دەم، هۆكارێكی باشە بۆ ئەوەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەبیت.
هەر بەپێی توێژینەوەكە، ئەو رێگەیە دەبێتە هۆی ئەوەی ئاستی ئۆكسجین لەخوێندا بەرز بێتەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی زۆربوونی بەرگری لەشو بەوەش مەترسی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا كەمدەبێتەوە.
زۆرێك لەتوێژینەوەكان باس لەوە دەكەن، باشترین رێگە بۆ دووربوون لەمەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونی بەرگرییەكی باشی لەشە.
هـ ـ ح