شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار نهێنی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا ئاشكراده‌كات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌دانوستانه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا، شاندی حكومه‌تی هه‌رێم له‌دواین سه‌ردانیدا بۆ به‌غدا هانای بۆ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا بردووه بۆئه‌وه‌ی له‌دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ڕۆڵی خۆی بگێڕێت له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌رجه‌كانی به‌غدا له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
له‌باره‌ی مه‌رجه‌كانی به‌غدا بۆ هه‌رێم سه‌رچاوه‌كه‌ی شارپرێس وتی "به‌غدا مه‌رجی ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌واوی دۆسیه‌ی نه‌وت، نیوه‌ی داهاتی ده‌روازه سنورییه‌كان ڕاده‌ست بكرێت، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی سنوریی نوێ له‌نزیك ده‌روازه‌ی سنوریی ئیبراهیم خه‌لیل، هه‌روه‌ها به‌غدا ئاماده‌یی تیادا نییه قه‌رزه‌كانی سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم بداته‌وه".
هه‌ر به‌گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی شارپرێس، شاندی هه‌رێم داوایان له‌ئه‌مریكییه‌كان كردووه فشار له‌به‌غدا بكه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌رجه‌كانی و دۆخی خراپی ئابووریی هه‌رێم له‌به‌رچاو بگیرێت، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مریكییه‌كان داوایان له‌شاندی هه‌رێم كردووه كه شه‌فافتر بن له‌دانوستانه‌كاندا و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستبه‌رداری به‌رژه‌وه‌ندییه تاكه كه‌سییه‌كانی بێت".
ڕ . ج