مه‌سرور بارزانی بۆ به‌غدا: سازش ناكه‌ین

کوردستان

30/06/2020‌ 4960 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ھەرێمی کوردستان داکۆکی و پێداگیریی لە مافە رەواکانی لە چوارچێوەی دەستووری عێراق دەکات و هەرگیز سازشیان لەسەر ناکات".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی دانوستاندنکار لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی کۆبووەوە و دەڵێت، هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆکان بەردەوام دەبێت بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانی تێدا پارێزراو بێت.
 
کۆبوونەوەکە لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە ئەنجامدراوە و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەشداری کۆبوونەوەکەی کردووە و تیشکی خستووەتەسەر سەردانی هەفتەی رابردووی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و ئەنجامی گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و پێشنیازەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان. 
 
لە کۆبوونەوەکە مەسروور بارزانی جەختی لەوەکردووەتەوە، کە هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆکان بەردەوام دەبێت بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانی تێدا پارێزراوبێت.
 
سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەش دەدات، ھەرێمی کوردستان داکۆکی و پێداگیریی لە مافە رەواکانی لە چوارچێوەی دەستووری عێراق دەکات و هەرگیز سازشیان لەسەر ناکات.
 

ڕ . ج