توشبوویەكی كۆرۆنا كە تەمەنی 17 ساڵ بوو گیانی لەدەستدا

کوردستان

30/06/2020‌ 909 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، توشبوویەکی کۆرۆنای تەمەن 17 ساڵ گیانی لەدەستدا چونکە پێشتر نەخۆشی شەکرەی هەبووە.  
بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ  رایدەگەیەنێت، " گەنجێکی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە کوڕێکی تەمەن 17 ساڵە و نەخۆشی شەکرەی جۆری Type -1 لەگەڵدا بوو دوای مانەوەی 12 کاتژمێر لەنەخۆشخانە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا. 

لە ڕاگەیەندراوێکدا فەرهاد محەمەد مستەفا ئاماژەی بەوەکردووە، "هەر ئەمڕۆ شەش نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە چەمچەماڵ دەستنیشانکران، کە سێ پیاو تەمەن (70 - 47 - 25) ساڵ و سێ ئافرەتی تەمەن (50- 48 - 23 ) ساڵن".  

ئەوەش لەكاتێكدایە، وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٤٠ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون و حەوت توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها ٨٨ کەس چاکبوونەتەوە.