شارپرێس: هونەرمەندی بەحرەینی، حەنان ڕەزا، بەهۆی هەڵەیەكەوە وێنەیەكی ئابڕوبەرانەی خۆی بڵاوكردەوە، ئەو كارە هەرایەكی زۆری لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دروست كرد. حەنان لەبڵاوكراوەیەكدا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی سناپچات نووسیوویەتی: داوای لێبوردن لەو هەڵەیە دەكەم، كە تێی كەوتووم، من هونەرمەندێكی بەڕێزم، ڕێزی زۆرم بۆ خێزان و شار و نەریتی وڵاتەكەم هەیە. هەروەها نووسیویەتی: داواتان لێدەكەم گەورەیی بنوێن و هەڵەی خوشك و برا و كچەكانتان دابپۆشن، منیش كچی ئێوەم من ئەو وێنەیەم بۆ هاوڕێ نزیكەكانم ناردووە و بەهۆی هەڵەیەكەوە بڵاوبووەتەوە، هیوادارم داوای لێبوردنەكەم قبوڵ بكەن و وێنەكە لەمۆبایلەكانتان بسڕنەوە. بەڵام ئەوەی بووەتە هۆی توڕەبوونێكی زۆری خەڵكی ئەوەیە لەڕاستیدا هیچ وێنەیەك بوونی نییە و حەنان خۆی ئەم شتانەی دروستكردووە، چونكە ماوەیەكی زۆرە لە شاشەكانەوە دوورە و ویستوویەتی ببێتەوە بەجێگەی قسە و باسی میدیاكان. وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ