ئەو وێنانەی بووە بەهۆی ئەوەی سەما میسری بۆ 3 ساڵ زیندانی بكرێت

هەمەڕەنگ

01/07/2020‌ 2918 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ژووری یەكەمی بەڕێوبەرایەتی دادوەری بۆ تاوانە بچووكەكان لە وڵاتی میسر، بە تاوانی بڵاوكردنەوەی بەدڕەوشتی سزای 3 ساڵ زیندانی و 300 هەزار جونیەی وەك سزا بەسەر سەما میسری سەپاند.

سەما میسری كورتە ڤیدیۆیەكی لەناو گەرماوی ماڵی خۆیاندا تۆماركردووەو لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردووەتەوە، ڤیدیۆكە بە بەدڕەوشتی و شێواندنی ڕەوشت و نەریتی وڵاتی میسر دادەنرێت و تێكدانی ڕەوشتی گشتییە، سەما چەند هەژمارێكی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییە جیاجیاكاندا دروستكردووە و برەوی بەكورتە ڤیدیۆكە داوە و لەئەپڵیكەیشنی loops چەند وێنەیەكی بە جل و بەرگێكەوە بڵاوكردووەتەوە، كە لەدەرەوەی سنووری نەریتی وڵاتی میسرە.

سەما برەوی زیاتر بە وێنە و كورتە ڤیدیۆكانی داوە و وای كردووە چەندین جار و لەڕێی تۆڕی جیاجیاوە بڵاوبكرێتەوە، بەتۆمەتی بەدڕەوشتی و برەودان بەلایەنی سێكسی بەشێوەیەكی نادروست دەستگیركراو سزا درا.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ