پاش ئەوەی مارەبڕینەكەیان هەرای نایەوە حەسەن شاكوش لەدەزگیرانەكەی جیابووەوە

هەمەڕەنگ

01/07/2020‌ 1592 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
باوكی دەزگیرانەكەی حەسەن شاكوش جیابوونەوەی كچەكەی لەشاكوش ڕاگەیاند، هەروەها داوای لێبوردنی لێكردووە، كە دەرفەتی زۆری پێنەداوە بۆ ئەوەی بڕیارێكی تەندروست بدات.

پاش تێپەڕانی سێ هەفتە لە ئاهەنگی مارەبڕین، حەسەن شاكوش و دەزگیرانەكەی بڕیاری جیابوونەوەیان دا، دەزگیرانەكەی شاكوش هۆكاری جیابوونەوەكەی ئاشكرانەكرد.

باوكی كچەكە وێنەیەكی خۆی و كچەكەی بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەتی: خودا ویستی لەسەر چی بێت ئەوە دەبێت، سوپاس بۆ خوا، كە شتەكان لەسەرەتاوە ڕوون بوونەوە، ببورە كچەكەم، كە كاتێكی زۆرم پێت نەدا بۆ ئەوەی بڕیارێكی گونجاو بدەیت و لەكۆتایدا بڕیاری جیابوونەوەت دا، بێگومان خودا باشترت بۆ دەهێنێت.

ئاهەنگی مارەبڕینەكە هەرایەكی زۆری لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دروست كرد، چونكە لەو كاتەدا حكومەتی میسر ڕێكاری توندی دەگرتە بەر بۆ قەدەغەكردنی هاتووچۆ بۆ ئەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تەشەنە نەسێنێت، بەڵام ئاهەنگەكە هیچ پابەندبوونێكی پێوە دیار نەبوو.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ