ئابووریناسان هەرەسهێنانی دیناری عێراقی بەرانبەر بەدۆلار بەدوور دەزانن

ئابوری

01/07/2020‌ 762 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەفوان قوسەی پسپۆڕی ئابووریی بەدووری دەزانێت بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی ئێستا هەیە داڕمانی نەختینەیی رووبدات و دراوی عێراقی بەرانبەر بە دۆلاری ئەمەریكی هاوشێوەی ئەوەی لەلوبنان و سوریا روویداوە هەرەسبهێنێت .

قوسەی لەلێدوانیكدا وتی: باس لەهەندێك مەترسی دەكرێت بەوەی هاوشێوەی ئەوەی بەسەر دراوی سوری و لوبنانیدا هات لێرەش رووبدات و دیناری عێراقی بەرانبەر بەدۆلار هەرەسبهێنێت، كە لەراستیدا ئەوانە ترسی بێبنەمان.
 
وتیشی: ئەوانەی برەو بەو جۆرە هەواڵانە دەدەن كەسانی جامبازن لەبازاڕی عێراقدا، كە رۆژانە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلاری دەخرێتە ناو، ئەوە سەباری بوونی ٨٠ ملیار دۆلاری بانكی ناوەندی و  لەو پارانەی لای بانكە حكومی و تایبەتییەكانن، سەرباری ئەو پارانەی لەدەرەوەی بانكەكان لای خەڵكی عێراقە.

ئەو پسپۆرە ئابوورییە جەختیكردووەتەوە، كە لاوازبوونی دیناری عێراقی لەبەرژەوەندی هاووڵاتیاندا نییە و دەبێتە هۆی شێواندنی سەقامگیری دارایی و ئابووریی، ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە ئەوەی دەبێتە هۆی هەرەسهێنانی بەهای دینار بریتییە لەدانەرشتنەوەی پەیكەربەندی ئابووریی عێراق و هەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی و بەردەوامبوون لەسەر قەرزكردنی پارە لەدەرەوە و ناوەوە و نەبوونی ستراتیژێكی روون بۆ دانەوەیان.

قوسەی باسی لەوەش كردووە، كە بۆدووركەوتنەوە لە هەرەسهێنانی دارایی و نەختینەیی دەبێت حكومەتی عێراق بەخێرایی دەست بەجێبەجێكردنی ئەو پرۆژەیە بكات، كە بۆ چاكسازی ئابووریی و دارایی ئامادەی كردووە.

وەرگێڕان: ئاكۆعەبدوڵڵا ئاڵی