چوار ملیۆن تۆن گەنمی جوتیاران وەرگیراوە

ئابوری

01/07/2020‌ 968 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایدەگەیەنێت، كە تا رۆژی دووشەممە زیاتر لەچوار ملیۆن تۆن گەنمی جوتیاران لە سایلۆكان وەرگیراوە.

عەلا جبووری وەزیری بازرگانی عێراق لەبەیاننامەیەكدا وتویەتی: تێكرای ئەو گەنمەی تا ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠  وەرگیراوە گەیشتووەتە (٤،٠٠٥،٩٠٥) ملیۆن تۆن لەهەموو جۆرەكانی گەنم، كە لەو برە وەرگیراوە (٣,٦٢٠,١٥٣) ملیۆن تۆنی لەنمرە یەك بووەو (٣٤٦,١٠٧) هەزار تۆنی نمرە دوو و  ( ٣٩,٦٤٥) هەزار تۆنیشی نمرە سێ بووە.

وەزارەتی كشتوكاڵ بڕی گەنمی وەرگیراوی پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستانی ئاشكراكردووە، كە لە پارێزگای سەڵاحەددین (٥٥٧) هەزار تۆن، نەینەوا (٤٢٧) هەزار تۆن و كەركوك ( ٣٠٨) هەزار تۆن، ئەنبار (٢٣٩) هەزار تۆن و دیالا (١٥٣) هەزار تۆن بووە، ئەوە سەرباری (٩٦) هەزار تۆنی سایلۆی خان بەنی سەعدو (٤٧) هەزار تۆنی سایلۆی دوزخورماتوو.

سەبارەت بەگەنمی وەرگیراوی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان جبووری وتویەتی: بڕی ئەو گەنمەی لا پارێزگای دهۆك وەرگیراوە (٤٩،٦١٥) هەزار تۆن، لەهەولێر (٣٥،١٤٠) هەزار تۆن و لە سلێمانی (٦٤،٣٠٨) هەزار تۆن بووە .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا