نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوە تۆمار دەكات

ئابوری

01/07/2020‌ 1253 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی تۆماركرد، ئەوەش دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوو زنجیرەیەك دابەزینی تۆماركرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 31 سەنت بەرێژەی 0.8 لەسەدا بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 41.58 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 35 سەنت بەرێژەی 0.9 لەسەدا بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 39.62 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەكەمبوونەوەی بەرهەمی ئەمریكاوە هەیە، كە ئەوە كاریگەری گەورەی لەسەر بازاڕەكانی جیهان داناوە.

هـ ـ ح