شارپرێس:
ئه‌و كرده سه‌ربازییه توركییه‌ی له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا درێژه‌ی هه‌یه، لایه‌نێكی خۆجێیی به نیمچه‌یی تێیه‌وه‌گلاوه كه دوور نییه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت، ئه‌مه‌ش بۆ ده‌ربازبوون له ته‌نگژه داراییه خنكێنه‌ره‌كه‌ی و پێویستی زۆری به یارمه‌تی و هاوكاری.
هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ش ده‌ڵێن كه ئه‌نقه‌ره پێشنیاری یارمه‌تیدانی بۆ هه‌رێم كردووه، به‌و مه‌رجه‌ی له ڕووی سه‌ربازییه‌وه چاوساغ و هاریكاریان بكات له ڕاوه‌دوونانی گه‌ریلاكانی پارتی كریكارانی كوردستاندا و كارئاسانیشیان بۆ بكات.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی و میدیایی عێراقی ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه توركیا پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به پڕۆسه‌ی "چڕنووكی پڵنگ" بكات له ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق دژ به گه‌ریلاكانی پارتی كریكارانی كوردستان، ئه‌نقه‌ره یارمه‌تی هه‌واڵگری له چه‌ند لایه‌نێكه‌وه ده‌ستكه‌وتووه كه په‌یوه‌ستن به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌ب زانیویه‌تی كه ئه‌نقه‌ره پێشنیاری بۆ هه‌رێمی كوردستان كردووه كه له ڕووی ئابووری و داراییه‌وه یارمه‌یتان بدات، له به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زانیاریان له‌سه‌ر په‌كه‌كه پێ بدات.
ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا له هه‌وڵی قۆزتنه‌وه‌ی ته‌نگه‌تاوییه داراییه‌كه‌ی عێراق دایه به هۆی نزمبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت كه هه‌رێمی كوردستانیشی گرتۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه به ڕه‌های ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاست نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌نقه‌ره پێش ئه‌وه‌ی كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی دژ به گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له له 17 ی ئه‌م مانگه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدات، چاوی به خشته‌ی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا خشاندۆته‌وه.
توركیا له‌و هێرشه‌یاندا فڕۆكه‌ی شه‌كه‌ر و په‌روانه‌دار و تانك و تۆپباران و دابه‌زینی ئاسمانی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستاندا به‌كارهێناوه. چاودێران له‌و تێڕوانینه‌یاندا بوونی لێكتێگه‌یشتنی نێوان ئه‌نقه‌ره و هه‌ولێر- یان به‌هه‌ند وه‌رگرتووه، ئه‌وه‌شیان له‌به‌رچاو گرتووه كه هه‌ڵوێستی هه‌ریمی كوردستان به‌رامبه‌ر به هێرشه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا هه‌ڵوێستێكی شه‌رمنانه بووه.
هه‌ولێر به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئاگالێبوونی له‌و كرده سه‌ربازییه‌ی توركیا، ویستی تۆپه‌كه هه‌ڵداته گۆڕه‌پانی به‌غداوه، له‌و میانه‌شدا جه‌بار یاوه‌ر- ی ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ كه‌ناڵی ئاسمانی ڕووداو گوتویه‌تی كه ئه‌وان گومانیان له ڕاستی و دروستی داتاكانی حكومه‌تی فیدڕاڵ هه‌یه سه‌باره‌ت به بۆردومانی ئاسمانی و تۆپبارانی توركیا و ئێران له خاكی هه‌رێمی كوردستاندا.
یاوره ئه‌وه‌شی گوتووه كه گومانیان له‌و زانیارییانه هه‌یه كه فڕۆكه‌كانی توركیا به قوڵایی 120 كیلۆمه‌تر سه‌روه‌ری ئاسمانی عێراقییان به‌زاندبێت و بی ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق بۆردومانی ناوچه‌یه‌كی شاری سلێمانی- یان كردبێت.
یاروره گوتی به گوێره‌ی ده‌ستور و یاسا پاراستنی هه‌موو ئاسمانی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، به‌شیكه له به‌رپرسیاریه‌تی حكومه‌تی ئیتحادی له به‌غدا، بۆیه ئه‌و تۆماتانه‌ی ئاراسته‌ی هه‌رێم ده‌كرین له‌وباره‌وه ناهه‌ق و به‌تاڵن.
یاوه‌ر وتیشی كه له ساڵی 2007 وه بۆردومانكردنی سنوری عێراق به‌رده‌وامه، 13 ساڵه سنوری عێراق ده‌به‌زێندرێت، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشه‌وه تاوه‌كو ئێستا، سه‌روه‌ری ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان 137 جار به‌زێندراوه و تووشی بۆردومانی ئاسمانی و زه‌مینی بوونه‌وه، 135 جار له لایه‌ن توركیا و دووجاریش له لایه‌ن ئێرانه‌وه.
یاوه‌ر پێی وایه ته‌نها به به‌یاننامه حكومه‌تی ئیتحادی له به‌غدا ناتوانێت به‌ر به‌و پێشێلكارییانه بگرێت، بۆیه ده‌بێت به لێبڕاوییه‌كی زیاتره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ توركیا و ئیران‌دا بكات و له‌گه‌ڵیان بچێته گفتوگۆوه و ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك باسی له‌وه كردووه كه جوڵه‌ی هێزه‌كانی یه‌كێك له پارته كوردییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له نزیك قه‌ندیل پێش ده‌ستپێكردنی كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا، له‌وانه‌یه بۆ ئاشكراكردنی پێگه‌كانی په‌كه‌كه بوو بێت بۆ هێزی ئاسمانی توركیا.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی گوتووه كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر به خێرایی په‌ره‌یسه‌ندووه، له بری ئه‌وه‌ش مه‌سعود بارزانی به پاڵنه‌ره نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی لاگیری پارتی كریكارانی كوردستان بێت، كه‌چی له زۆر ئان و ساتدا لاگیری ئه‌ردۆغان بووه.
چاودێران پێیان وایه پاڵنه‌ری ئابووری له پشت ئه‌و زۆر لێكنزیكبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌نقه‌ره و هه‌ولێره، چونكه به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه هه‌رێمی كوردستان پێویستی زۆریان به یارمه‌تی دارایی هه‌یه، به تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی پێشوو ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی برێ كه بۆ هه‌رێمی كوردستانی ده‌نارد، تا ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵیان ده‌گاته ڕێككه‌وتنێك.
چاودێران پێیان وایه ته‌نگژه داراییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌خت و دژواره، به تایبه‌تیش كه سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا- شی به‌دوادا هاتووه، بۆیه پێیان وایه ئه‌م فاكته‌ره هۆكاری لێكتێگه‌یشتنه گریماناوییه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی نێوان ئه‌نقه‌ره و كورده‌كانی عێراقه به‌و ئامانجه‌ی یارمه‌تی و هاریكاری خێرایان ده‌ستكه‌وێت.
عێراقییه‌كان له‌وه ده‌ترسن كه ئه‌م ده‌ستتێوه‌ردانه سه‌ربازییه‌ی توركیا، ته‌نها بۆ لیدانی په‌كه‌كه نه‌بێت و ئامانجه‌كانیشی دوورمه‌وداتربن، پێشیان وایه گوزاره‌یه له چاوتێبڕینه‌كانی توركیا له ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ڕووبه‌ره خاكێكی فراوانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و باكوری ڕۆژئاوای كوردستان له سوریا، له هه‌ردوو ناوچه‌كه‌شدا ئه‌نقه‌ره په‌كه‌كه‌ی كرۆدۆته بیانوو و پاساو بۆ ده‌ستتێوه‌ردان و ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازی.
چاودێران ده‌ڵێن كه ڕوخساره‌كانی دروستكردنی پشتێنه‌یه‌كی ئه‌منی توركی له قوڵایی خاكی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ركه‌وتوون، توركیاش هه‌روه‌ك له سوریا كردی، له‌و ناوچانه ناكشێته‌وه كه له كرده‌ی سه‌ربازی "چڕنووكی پڵینگ" دا كردوونییه ئامانج. ته‌نانه‌ت توركیا ڕازیش نییه بنكه سه‌ربازییه‌كانی له خاكی هه‌رێمی كوردستان بكێشێته‌وه كه گرنگترینیان بنكه‌ی سه‌ربازی به‌عشیقه- یه له نزیك موسڵ.