نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمبوونەوە تۆمار دەكات

ئابوری

04/07/2020‌ 547 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دابەزینی تۆماركرد، ئەوەش دوای ئەو زنجیرە بەرزبوونەوەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.
 
بەپێی هەواڵی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی لەكۆتا مامەڵەكان 38 سەنت بەرێژەی 0.9 لەسەدا دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 42.76 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە 44 سەنت بەرێژەی 1.1 لەسەدا دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 40.21 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بەزۆربوونی ژمارەی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەجیهان هەیە، كە زیاتر لە 11 ملیۆن كەس تووشبوون.

هـ ـ ح