شارپرێس:
سوپای توركیا هێزی زیاتری رەوانەی هەرێمی كوردستان كردووەو لەچەند ناوچەیەكیش جێگیری كردوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادار دراوە بەشارپرێس، سوپای توركیا لەچەند رۆژی رابردوو ژمارەیەك لەسەربازانی هێزی كۆماندۆی رەوانەی سنووری هەرێمی كوردستان كردووە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو هێزە ژمارەیان 700 سەرباز بووەو لەناوچە جیاوازەكان، بەتایبەت لەناوچەی حەفتانین جێگیركراون، ئەوەش بۆ شەڕو رووبەڕووبوونەوەی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە.
ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەی چەند رۆژێكە سوپای توركیا دەستی بەئۆپەراسیۆنێك بۆ سەر ناوچەكانی هەرێم كردووە، بەتایبەتی ئەو ناوچانەی لەژێر كۆنتڕۆڵی گەریلاكانی پەكەكەدایە.
هـ ـ ح