شارپرێس:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، جوتیاران و بەرهەمی خۆماڵی بە دۆخێکی خراپ‌دا تێدەپەڕێت، بەڕاستی بەهۆی بێ پلانی و خەمساردی لایەنی پەیوەندیدار ڕەنج و ماندوبوونی جوتیاران بەفیڕۆ دەڕوات.
له نوسینێكدا له فه‌یسبووكی خۆی عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندووه: جوتیاران و بەرهەمی خۆماڵی بە دۆخێکی خراپ‌دا تێدەپەڕێت، بەڕاستی بەهۆی بێ پلانی و خەمساردی لایەنی پەیوەندیدار ڕەنج و ماندوبوونی جوتیاران بەفیڕۆ دەڕوات و بەهۆی بێ بازاڕی و ساغنەبوونەوەی بەرهەمەکانیان هاواریان لێ بەرزبۆتەوە".
باسی له‌وه‌شكردووه: بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ کێشەی جوتیاران، سبەی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبینەوە.
ئه‌مڕۆ جوتیارانی شاری هه‌ولێرخۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو رایانگه‌یاند به‌هۆی بێبازاڕییه‌وه به‌رهه‌مانیان هیچ پاره‌یه‌ك ناكات بۆیه به ناچاری ده‌بێت فڕێی بده‌ن.