روسیا ئامادەیە.. توركیا لە لیبیا یاری بەئاگر دەكات

مەلەفی تایبەت

07/07/2020‌ 3061 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
ئەلیكسەندەر سیتنیكوف، راپۆرتێكی لە گۆڤاری "سفوبودنایا غازیتا" بڵاوكردووەتەوە دەربارەی ئەوەی توركیا لەلیبیا لەگەڵ روسیادا یاری بە ئاگر دەكات‌و بەقسەی ئەو ئەنقەرە هەست بە هێزی راستەقینەی روسیا ناكات لە دەریادا.

 پەیمانگەی دەریایی ئەمریكی باسی لەوە كردووە، هێرشەكانی ئەم دوایەی فرۆكە بێفرۆكەوانەكانی توركیا بۆ سەر كۆسیستەمی بەرگری ئاسمانی پانتسیر- سی ١ی روسی لە لیبیا، سەركەوتوو نەدەبوو ئەگەر پشتیوانی دەریاوانی توركیای لەگەڵ نەبوایە، كە بەدرێژایی كەناری جەماوەریی پێشوو بوونی هەیە.

دیارە توركیا رۆڵی ناوەندی دەبەخشێتە كەشتییە جەنگییەكانی لە "شەڕی لەجیاتی" ئێستای نێوان ئەنقەرە لەلایەك و مۆسكۆ و ئەبوزەبی و قاهیرەو پاریس لەلایەكی تر. 

ئاشكراشە، رۆژئاوا لە چوارچێوەیەكی فراواندا تەماشای ئەم ململانێ ناڕاستەوخۆیە دەكەن لەسەر غازە دۆزراوەكان لەئاوەكانی لیبیا و قوبرس و لە دەریای سپی ناوەڕاست. 

بڕواش وایە ئەردۆغان تۆڵەی پێبكاتەوە، بەڵام پۆتین بەرگری لە بەرژەوەندیەكانی غازبروم و ماكرۆن بەرگری لە كۆمپانیای نەوت و غازی فەرەنسی تۆتال دەكەن. 

بە شێوەیەكی گشتی، وا باشترە روسیا و فەرەنسا غاز بۆ خاونە راستەقینەكانیان جێبهێڵن وەك لەوەی بیدەنە دەست توركیا.

ئەوەش روونە، كە توركەكان لە بەرانبەر كەنارەكانی لیبیادا دەریاوانی بەو كەشتسانە دەكەن، كە بە غاز دەجوڵێن، لە نموونەی ئۆلیڤەر بێری یان (بێری بەتەنیا)، كە لە دەریاوانی ئەمریكایان كڕیوە لە چوارچێوەی بەرنامەی ئیتلافدا. 

هەروەها ئەمریكییەكان ئەم جۆرە لە كەشتیان تەنیا بۆ رۆیشتن لەگەڵ كەشتییەكانی تردا دروست كردووە، لەبەر ئەوە، ناكرێت شەڕ لە گەڵ ركابەردا بكات لەسەر رووی ئاو، و لەگەڵ ژێر ئاویەكانیشدا. 

ئەگەر بێت و تەماشای ئەمە بكەین، لە چوارچێوەی جەنگی دەریای هاوچەرخدا، ئەوا كەشتییەكانی بێری توركی لە بەرامبەر كەنارەكانی لیبیادا سیكرابێكەو نوێ كراوەتەوە، بۆیە لە رووبەرووبوونەوەی جەنگیدا لەگەڵ ژێر ئاوی روسیا لە نمونەی فارشافیانكا؛ بە دڵنیایەوە ژێر ئاو دەكەون.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا

بەپەلە