رۆژنامەنووسان‌و چالاكوانان ماتەمگێڕییەكی سیمبولی بۆ هشام هاشمی ساز دەكەن "+ڤیدیۆ"

عیراق

08/07/2020‌ 513 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەیان چالاكوان و رۆژنامەنووس لە بەغدای پایتەخت؛ ماتەمگێڕانێكی سیمبولییان بۆ كۆچكردو هشام هاشمی شارەزای بواری ئەمنی ساز كرد. 

ماتەمگێڕان چەندین دروشمیان بەرزكردبووەوە و داوایان لەسەرۆكی حكومەت مستەفا كازمی كرد بكوژان ئاشكرابكات و رادەستی لێپرسینەوەیان بكات.

هەروەها ئیدانەی پرۆسەی تیرۆركردنەكە و بڵاوبونەوەی چەك و ئاشكرا نەكردنی بكوژی رۆژنامەنووسان و نووسەرو چالاكوانانی ناڕەزایەتیەكانیان كرد.

لەلایەكی ترەوە، ئەنجوومەنی دادوەری باڵای عێراق، رۆژی سێ شەممە رایگەیاند، لیژنەیەكی پسپۆڕیان بۆ تاوانەكانی تیرۆركردن پێكهێناوە.

شەوی شەشی ئەم مانگە رۆژنامەنووس‌و شرۆڤەكاری ئەمنی عێراق هیشام هاشمی لەبەردەم مامەڵەكەی خۆی لەبەغدا تیرۆركراو ئەوەش كاردانەوەی جۆراوجۆری دروست كرد.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: كۆژیار حلمی