یاریدەدەری ترامپ لەپاریس گفتوگۆ بۆ سزادانی ئەوروپا دەكات

مەلەفی تایبەت

15/07/2020‌ 1017 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری "نیزافیمایا غازیتا" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی نیگەرانییەكانی واشنتۆن لەسیاسەتی ئەوروپا و هەوڵەكانی فشار خستنە سەر ئەڵمانیا بە نمرەی یەكەم.

بەپێی راپۆرتەكە، رووبەرت ئوبراینی یاریدەدەری سەرۆكی ئەمریكا بۆ ئاسایشی نەتەوەیی، لە پاریس گفتوگۆكانی دەست پێكردووە لەگەڵ بەرپرسانی فەرەنسا و بەریتانیا و ئیتالیا و ئەلمانیا بۆ ماوەی سێ رۆژ. 

هەر بەپێی راپۆرتە مەبەست لە سەردانیكردنەكەی، خستنە رووی دیدی دۆنالد ترامپە سەبارەت بە پرسەكانی مشتومڕی سیاسەتی دەرەوە، كە ئەمریكا پێوەی دەناڵێنێ بەهۆی تێنەگەیشتنی هەردوولا لە یەكتری. 

لەو بابەتانەی گفتوگۆی لەبارەەوە دەكرێت، پەیوەندییەكانە لەگەڵ روسیا و دووبارە بڵاوەپێكردنی یەكەیەكی ئەمریكییە لە پۆڵەندای نزیك لە سنووری روسیا.

لە یۆنیۆی رابردوودا، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، بەشێك لە هێزەكانی لە ئەڵمانیا دەكشێنێتەوە، ئەگەر بڕیار بدەین، لە میانی وتارەكەی ترامپ لە یۆنیۆدا، ئەوا كشانەوەی هێزەكان لە چوارچێوەی سزادانی ئەڵمانیادا دێت و فشار لەسەر بەرلین بۆ ئەوەی تێچووی زیاتر لە بەرگریدا خەرج بكات و هاوكاریەكانی لەگەڵ روسیادا لە بواری وزەدا كەمبكاتەوە. 

بەڵام بۆندستاغ بەهیچ شێوەیەك زیادەی داواكراو لە تێچوونی بەرگریدا خەرج ناكات و بە كۆتایی هێنانی بەشداریش لە پرۆژەی غازی باكور-٢؛ رازی نابێت.

لەو بارەیەوە، بەڕێوەبەری سندوقی فرانكلین رۆزفلت بۆ لێكۆڵینەوە لە ئەمریكا لە زانگۆی مۆسكۆی حكومی (یۆری روغولیف) دەڵێت: لە ئەمڕۆدا پۆڵەندا دەبێتە هاوپەیمانێكی هەرێمایەتی گرنگ بۆ ئەمریكا. 

بەڵام تا ئێستا هیچ ناكۆكییەك لەسەر ئەوە نییە، كە ئەڵمانیا لە رووی سیاسی و ئابوورییەوە، سەرۆكایەتی ئەوروپا دەكات، دوای ئەوەش، هیچ داناییەكی تێدا نییە، پۆڵەندا، كە بە پشتیوانی یەكێتی ئەوروپا دەژی، بە ئەڵمانیا بگۆڕدرێتەوە.

هەرچی سەردانیكردنەكەی ئۆبراینە، ئەوە دەردەخات تا چ رادەیەك ترامپ دەیەوێت سزای ئەوروپا بدات.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا