مباپێ دوای پێكرانە سەختەكەی چەند لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە؟

وەرزش

28/07/2020‌ 212 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
رۆژنامەی "لۆ پاریزیان"، راددەی توندی پێكرانی كیلیان مباپێی ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی ئاشكرا كردووە، كە رۆژی هەینی رابردوو ، لەمیانی یاریی كۆتایی جامی فەرەنسا تووشی بوو . 

رۆژنامە فەڕەنسییەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە پێكرانی مباپێ، بۆماوەی ١٠ بۆ ١٥ رۆژ لە یاریگاكانی دوور دەخاتەوە، بەوەش دەرفەتی ئەوەی دەبێت پەیوەندی بە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاوە بكات . 

پێكرانی ئەو یاریزانە نێودەوڵەتیی فەرەنسییە نیگەرانییەكی زۆری درووست كردبوو، بەڵام لەئەنجامی پشكنینەكاندا دەركەوت، پێكرانەكە شكان نییە، بەڵكو تەنیا بەهۆی بادرانەوە گوشاریی كەوتووەتەسەر.

ماوەی چاكبوونەوەی مباپی دەرفەتی ئەوەی دەبێت خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا بەشداریی یاریی نێوان یانەكەی و یانەی ئەتڵانتای ئیتالی بكات، كە دوای ١٥ رۆژی تر بەڕێوە دەچێت.

یانەی پاریس سان جێرمان چاوی لەوەیە مباپێ لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا لەناو ریزەكانیدا بێت، كە لە ٧ ی ئاب لە پرتوگال تەواو دەكرێن.

ئامادەكارییەكان بۆ دووبارە شیاندنەوەی مباپی بەوپەڕی گەرم و گوڕییەوە بەڕێوە دەچن، تا لەهەموو حاڵەتێكدا بتوانێت بەشداریی یارییەكانی چارەگی كۆتایی لەبەرانبەر یانەی ئەتڵانتا بكات ، لەبەرئەوەی ئەوە یارییەكی چارەنووس سازە بۆ بەدەستهێنانی جامەكە .  
وەرگێڕان: ئاكۆ ئاڵی