دروستكردنی ڤاكسین‌و قەیرانی بێكاری لەئەمریكا

تەندروستی

29/07/2020‌ 335 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژی دووشەممە ٢٨ ی ٧ كۆمپانیای (Moderna) ی ئەمریكی بەھاوبەشی لەگەڵ پەیمانگای نیشتمانی تەندروستی بە بەشداری ٣٠ ھەزار خۆبەخش گەورەترین تاقیكردنەوەی  قۆناغی سێیەم‌و كۆتایی دۆزینەوەی ڤاكسینی  (COVID-19)ی لەسەر ئاستی ئەمریكا دەستپێكرد.

پێگەی (CGTN) لەراپۆرتێكدا ئاشكرایكرد، زاناكان ھیوایان ھەڵچنیوە لەسەر ئەنجامی قۆناغی سێیەم، تا دوای سەركەوتنی دەست بە بەرھەمھێنانی بكەن .

لایەنێكی دیكەی راپۆرتەكە باس لەو فشارە زۆرانە دەكات، كە لەسەر  ئیدارەی ترامپ دروستبوون تا ھەوڵەكانی دۆزینەوەی ڤاكسین خێراتر بكرێت، ھۆكارەكەشی بۆ  ئەو بێكارییەو خەرجییە زۆرانەوەن، كە كەوتوونەتە سەر ئیدارەی ترامپ.

راپۆرتەكە لە بەدواداچوونەكانیدا باس لە خستنە رووی پرۆژەیەكی كۆمارییەكان دەكات لەكۆنگرێس بەزیادكردنی گوژمەی ھاندان بە بڕی یەك تریلۆن دۆلار لەئەگەری بەردەوامبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆ بەرگرتن لە داتەپین و دارمانی ئابووری.

راپۆرتەكە دەشڵێت لەكۆتایی ئەم مانگە رێژەی ئەوانەی بێكار دەبن دەگاتە ملیۆنان كەس، بەھۆی ئەو گورزە ئابووریەی بەر كەرتی كاركردن  دەكەوێت بەھۆی ڤایرۆسەكە، ھەروەك پێشبینی دەكرێت ئەو بڕەی وەك ھاندان، كە ١٢٠٠$ بوو ، بۆ ٦٠٠$ كەمبكرێتەوە لەھەفتەیەكدا، بەڵام بەھۆی دژایەتی دیموكراتییەكان لەوە ناچێت بەئاسانی تێپەرێت .

بەپێی راپۆرتی زانكۆی (جۆنز  ھۆنگنز) تا ئامادەكردنی ئەم راپۆرتە  ١٦ ملیۆن كەس لە سەرانسەری جیھان تووشی پەتای كۆرۆنا بوون و ٦٥٠ ھەزار كەسیش بەو پەتایە مردون.

وەرگێران: كەوگەز رەحمان