قەڵەوی نەخۆشییە و پێویستە بەدەرمان چارەسەر بكرێت

تەندروستی

29/07/2020‌ 490 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەلێكسی كۆڤالكۆڤ، شارەزای بواری خۆراك و بەڕێوبەری نەخۆشخانەی ڕێكخستنەوەی كێش لەوڵاتی ڕوسیا ڕایگەیاند، قەڵەوی نەخۆشییە و پێویستە بە حەب و دەرمان چارەسەر بكرێت نەك بە ڕجیم و گۆڕینی خۆراك.

لەلێدوانێكیدا بۆ ڕادیۆی سپۆتنیك كۆڤلكۆڤ راشیگەیاند، ڕجیمكردن و خۆگرتنەوە لە خواردن تەنیا كێشی ئەو كەسانە دادەبەزێنێت، كە تەندروستن، بەڵام ئەگەر كەسێك كێشی لە زیادبووندا بوو، هیچ چارەسەرێكی نییە جگە لەوەی بچێتە لای پزیشكی پسپۆڕ بۆ ئەوەی دەرمان وەربگرێت.

هەروەها رایگەیاند، ئەوكەسانەی نەخۆشن ئەگەر خۆیان لە هەموو خواردنێك بگرنەوە تەنیا ئەوەیە، كە كێشیان زیاد ناكات ئەگینا كێشیان دانابەزێت، ئەگەر كەسێك كێشی بە بەردەوام لە زیادبووندا بوو، ئەوا مانای وایە ئەو كەسە وەك سەرجەم نەخۆشییەكانی تر نەخۆشە و پێویستە چارەسەر وەربگرێت.

پسپۆڕەكەی بواری خۆراك باسی لەوەش كرد، خۆشبەختانە چارەسەر بۆ قەڵەوی هەیە و پێویست ناكات كەسەكە خۆی لە كۆمەڵێك خواردن بێ بەش بكات، نەخۆشییەكەیش زۆربەی جار بە دانیشتنێك و كۆمەڵێك حەب و دەرمان چارەسەر دەكرێت.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ