بەریتانیا ٦٠ ملیۆن ژەمی دیكەی ڤاكسینی دژەكۆڕۆنا دەكرێت

تەندروستی

30/07/2020‌ 331 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەریتانیا ٦٠ ملیۆن ژەمی دیكەی ڤاكسینی دژەكۆڕۆنا لە كۆمپانیای سانۆفی و گی ئێس كەی داواكرد.

ڤاكسینی كۆمپانیای سانۆفی/گی ئێس كەی، مانگی نۆ دەچێتە قۆناغی تاقیكردنەوە كلینیكییەكان، لە مانگی دوازدەش دەچێتە قۆناغی كۆتایی تاقیكردنەوە كلینیكییكان.

بەریتانیان تائێستا نزیكەی ٢٥٠ ملیۆن ژەمی ڤاكسینی دژەكۆڕۆنای لەچوار كۆمپانیا داواكردووە، هەر لەگەڵ تەواوبوونیان، وەریدەگرێت، دیارترین ڤاكسینیش ئەوەی زانكۆی ئۆكسفۆڕد - ئەسترازینیكایە.

بەریتانیا، ئەمریكا و ئەورووپا، زۆرینەی ژەمی ڤاكسینەكانی دژەكۆڕۆنایان بۆ كۆتایی ئەو ساڵ و وەرزی سەرمای داهاتوو دەستەبەركردووە، لەكاتێكدا شەپۆلی نوێی كۆڕۆنا مەترسییە لەسەر هەموو مرۆڤایەتی.

ئامادەكردن: عیسا عەبدولرەحمان

بەپەلە