شارپرێس:
دەسەڵاتدارانی فیدراڵی ڕوسی بۆ پاراستنی مافی بەكاربەر ئاشكرایكردووە، %90ی بەشەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەئاوێكی پلەی گەرم لە ماوەی 24 كاتژمێردا لەناودەچێت و لە ماوەی 72 كاتژمێردا %99.9 ی لەناو دەچێت.
ئەو كەسانەی لەناوەندی ڤیكتۆری ڕوسیا بە توێژینەوەكە هەڵساون، دەلێن: ڤایرۆسی كۆرۆنا لەئاوی كلۆر و ئاوی دەریا ناتوانێت وەچە بخاتەوە، بەڵام دەتوانێت بەزیندوویی بمێنێتەوە.
گۆڤاری تایبەت بە دەسەڵاتدارانی فیدراڵی بۆ مافەكانی بەكاربەر و مافی هاووڵاتیان بڵاویكردووەتەوە، ئاوی كوڵاو ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناو دەبات، ئاوی كلۆریش ڕێگەی پێنادات زیاد بكات و وەچە بخاتەوە، بەڵام ئەگەری مانەوە و ژیانی دەمێنێت.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ