داهاتی نەوتیی عێراق بەرز دەبێتەوە

ئابوری

01/08/2020‌ 923 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، كە داهاتی نەوتیی بەرزبووەتەوە، ئەوە سەرەڕای كەمبوونەوەی هەناردەی نەوت لەماوەی مانگی رابردوو.

بەپێی وەزارتەكە لەمانگی رابردوو لەعێراقەوە (85) ملیۆن (663) هەزار (290) بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە كراوە.

هەر بەپێی وەزارەتەكە داهاتی ئەو رێژە نەوتە گەیشتووەتە (3) ملیار (487) ملیۆن (139 ) هەزار دۆلاری ئەمریكی.

ئەمە لەكاتێكدایە داهاتی نەوتی عێراق لەمانگی پێشتر تەنیا 2.816 ملیار دۆلاری ئەمریكی بووە، بەوەش لەمانگی رابردوو داهاتی نەوتی عێراق زیادیكردووە.

وەزارەتەكە ئەوەشی راگەیاندووە، كە لەمانگی رابردوو هەر بەرمیلێك نەوتی بەنرخی ( 40.708 ) دۆلار فرۆشتووە.

هـ ـ ح