ڤیڤۆ مۆبایلی نوێی Y51s ئاشكرادەكات

هەمەڕەنگ

03/08/2020‌ 462 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "ڤیڤۆ" پەردەی لەسەر مۆبایلی زیرەكی Y51s ی نوێ ئاشكراكرد، كە لە پۆلی مۆبایلە مامناوەندەكانە.

كۆمپانیا چینییەكە ڕوونیكردووەتەوە، مۆبایلی Y51s ی نوێ شاشەیەكی قەبارە ٦،٥٣ ئینچی لە جۆری LCD و بەكوالێتیی  2340 × 1080 پێكسڵی هەیە، هەروەك كامێراسێڵفییەكەی ٨ مێگاپێكسڵە و لەبەشی پشتەوەش سێ كامێرای هەیە، كە سەرەكییەكەی ٤٨ مێگاپێكسڵە و دووەم و سێیەمیان ٢ مێگاپێكسڵن، لەگەڵ توانای تۆماركردنی ڤیدیۆ بەكوالێتی  4K. 

هەرچی پرۆسێسەرەكەیەتی ئەوە بریتییە لە سامسۆنگ Exynos 880 و سیستەمی بەگەڕخستنەكەی لە جۆری ئەندرۆید ١٠ ، هەروەك پشتگیری لەتەكنەلۆژیای نەوەی پێنجەمی تۆرەكانی پەیوەندیكردن G5 دەكات.

مۆبایلەكە بەوە جیادەكرێتەوە، كە یادگەیەكی ناوخۆیی ١٢٨ گێگابایت و رامێكی ٦ گێگابایتی هەیە، هەروەك پاترییەكەی توانای ٤٥٠٠ میللی ئەمپێرە لەكاتژمێرێكدا هەیە، كە پشتیوانی خێرابارگاویكردنەوە بە گوڕی ١٨ وات دەكات.

وەرگێڕان: ئاكۆ ئاڵی