سامسۆنگ مۆبایلێك بە 74 دۆلار ڕادەگەیەنێت

هەمەڕەنگ

04/08/2020‌ 376 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سامسۆنگتایبەتمەندی مۆبایلە نوێیەكەی بەناوی Galaxy M01 Core  ڕاگەیاند، كە مۆبایلێكی ئاست مامناوەندە ‌و نرخەكەی لە 74 دۆلارەوە دەست پێدەكات.

سەرجەم جۆرەكانی ئەم مۆبایلە خاوەنی بۆدییەكە، كە لە شوشەو پلاستیك دروستكراوە بە دوریی (141.7/67.5/8.6) ملم و كێشی 150 گرام.

مۆبایلەكە خاوەنی ڕونمای جۆری PLS TFT ە بە قەبارەی 5.3 ئینج و وردیی پیشاندانی  (1480/720) پێكسڵ و ڕامی 1/2 گێابایت و بیرگەی ناوەكی 16 / 32 گێگابایت.

مۆبایلەكە كار بە چارەسەركەری   Mediatek MT6739 دەكات، پاترییەكەی 3000 میلی ئەمپێرە و كامێرای سەرەكی 8 مێگاپێكسڵە و كامێرای پێشەوەی 5 مێگاپێكسڵە.

نرخی مۆبایلەكە دوو نرخە، نرخی جۆری ڕامی 1 گێگابایت و بیرگەی 16 گێگابایت 58 دۆلارە و نرخی جۆری ڕامی 2 گێگابایت‌و بیرگەی 32 گێگابایت 74 دۆلارە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ