یەكێتی داوای پۆستی پارێزگاری كەركوك دەكات

کوردستان

05/08/2020‌ 1944 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەفراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی داوا لەمستەفا كازمی سەرۆك وەزیران دەكات، كە كۆتایی بهێنرێت بەو دۆخەی لەشاری كەركوك هەیە.

جەمال محەمەد شكور ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراكسیۆنی یەكێتی لەمیانی لێدوانێكی وتی: دۆخێكی نەخوازراو لەكەركوك هەیە، هەم لەرووی ئیداری، هەم لەرووی دارایی.

جەمال محەمەد شكور وتیشی: ئەو دۆخە خراپەی لەكەركوك هاتووەتە پێشەوە پەیوەندی بە بەرێوەبردنی پۆستی پارێزگارەوە بەوەكالەت هەیە، بۆیە پێویستە گۆڕانكاری لەو پۆستە بكرێت.

ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی داوای لەمستەفا كازمی كردووە، كە پرسی دانانی پارێزگای كەركوك بەزوویی یەكلابكاتەوەو ئەو پۆستە بۆ یەكێتی نیشتمانی بگەڕێنێتەوە.

لە 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017وە پۆستی پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت بەرێوەدەبرێت، كە ئەو پۆستە پێشتر لای نەجمەدین كەریم بوو، ئەوەش لەسەر پشكی یەكێتی نیشتمانی.

هـ ـ ح