لەزاخۆ بەرپرسێکی پێشمەرگە کچەکەی خۆی دەکوژێت

کوردستان

09/08/2020‌ 5449 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
کاتژمێر هەشتی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ 2020/08/09 لە گەڕەکی بێدار لەقەزای زاخۆ بەرپرسێکی باڵای پێشمەرگە کچەکەی خۆی بە ناوی ( بەفرین إسماعیل ابراهیم ) لە نێو ماڵێکدا دەکوژێت و هەڵدێت.


بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکانی پۆلیس، بکوژەکە ناوی ( إسماعیل ابراهیم)ە، ناوبراو لە هەولێر دادەنیشێت و بەرپرسێکی باڵایە لە ناو هێزەکانی پێشمەرگە.
 
بەگوێرەی زانیارییەكانی شارپرێس كە لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستیكەوتووە، تەرمی قوربانییەکە  رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە و پەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی دوو فیشەک بەرسەری کەوتووە و دەستبە جێ گیانی لە دەستداوە، وە ئافرەتەکەش دووگیان بووە. 

هەربەگوێرەی زانیارییەكانی ئەوسەرچاوەی پۆلیس كە بۆشارپرێسی ئاشكراكرد، بەپێی لێكۆڵینەەكانی پۆلیس دەركەوتووە، کێشەکە کۆمەڵایەتی و سۆزدارییە (بەفرین) پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ کوڕێک هەبووە بەناوی ( نزار ئەکرەم صابر) ناوبرا کاری تەکسی کردووە و هاتوچۆی بە کچەکە کردووە لەو ڕێگەوە پەیوەندی خۆشەویستی دروست بووە، پاش ئەوەی کچەکە لە کوڕەکە دووگیان دەبێت کوڕەکە دەچێتە داوای نایدەنێ بە ناچاری هەڵهاتوون بەرەو زاخۆ و ماوەیەك خۆیان دەشارنەوە پاشان  لەوێ لە نهۆمی خوارەوەی ماڵێک بە کرێ نیشتە جێ دەبن، دواتر کەس و کاری شوێنەکەیان دەدۆزنەوە کچەکەیان  دەکوژن، بەڵام لەوکاتەدا (نزار)لە سەر کار بووە لە ماڵ نەبووە. 

هاوكات پۆلیس لە ڕێگەی کامێرای چاودێری ئاشکرایکردوە کە باوک و برای  کچەکە و پاسەوانەکانی باوکی کچەکە  دەرگاکە دەشکێنن و کوڕەکە و پاسەوانەکان  بە چەکەوە لە دەرەوە ئەمێننەوە و باوکی کچەکە ئەچێتە  ژورەوە و  کچەکەی دەکوژێت و هەڵدێن.
بەوتەی پۆلیس  لێکۆلینەوەکان بەردەوام دەبێت . 

لەلایەكی دیكەوە شایەتحاڵێك كە لەبەر هەستیاری دۆسیەکە نەیوست ناوەکەی ئاشکرا بكرێت بە پەیامنێرمانی وت: نزار  هاوڕێی من بو پەیوەندی پێوە کردم هاوکاری بکەم، منیش وەکو لایەنێكی مرۆڤایەتی هاوکاریم کردن لە شوێنێک حەشارمدان،دوای ئەوەی لای مەلایەک لە ڕێی شەرعەوە مارەیکرد  لەگەڕەکی خۆمان خانوویەكم بەکرێ بۆ گرتن بەڵام بە داخەوە کەسوکاری دۆزینیانەوە و کچەکەیان کوشت.