نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی تر تۆمار دەكات

ئابوری

12/08/2020‌ 1121 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
  نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی تری تۆماركرد، ئەوەش بەكاریگەری كەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی ئەمریكا.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تكساسی ئەو وڵاتەیە گەیشتووەتە 42 دۆلار دوای ئەوەی نرخەكەی بەرێژەی 0.8٪ بەرزبووەتەوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانیش لەكۆتا مامەڵەكان بەرێژەی لەسەدا 0.39 بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 44.89 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان لەكاتێكدایە، كە چەند رۆژێكە بەرهەمی نەوتی ئەمریكا رووی لەكەمبوونەوە كردووەو ئەوەش كاریگەری گەورەی لەسەر بازاڕەكانی جیهان داناوە.

هـ ـ ح