شارپرێس:
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی پارێزگای دھۆک رایگهیاند، لەئێستادا پارێزگای دھۆک بە رەوشێکی خراپدا تێپەر دەبێت و ژمارەی نەخۆشانی کۆرۆنا روو لە زیادبوونە.
نزار عیسمەت بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی پارێزگای دھۆک ئهمڕۆ له کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگهیاند: بەھۆی زیادبوونی ژمارەی نەخۆشانی کۆرۆنا لە دھۆک جێگەی نەخۆشیان لە نەخۆشخانەکان نەماوە و بەوھۆیەوە چەند نەخۆشێک گیانی لەدەستداوە و دوای لێکۆڵینەوە بە ناچاری پلانێکی نوێ دادەنێن و بەشێکی نەخۆشخانەی ئازادی بۆ کۆرۆنا تەرخان دەکەن لە نھۆمی یەکەم و بەشی فریاکەوتن.
باسی لهوهشكرد: پێویستە خەڵک خۆی بپارێزیت و ھاوکار بن لەگەڵ تهندروستی، تا بتوانن سەربکەون و کارەسات دروست نەبێت بەھۆی ئەوەی لەئێستادا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دھۆک زۆر بڵاو بووەتەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی پارێزگای دھۆک وتیشی: "پێویستییمان بە ھاوکارییە و داوا لە سەرمایەداران و خەڵکی دەوڵەمەند دەکەین کە ھاوکاربن بۆ کڕینی چەند ئامێرەک بۆ نەخۆشخانەکان لەبەر ئەوەی رِەوشی دارایی خراپە".