گەڕانەوەی تارمایی تیرۆر لەعێراق

لە میدیاکانەوە

25/08/2020‌ 659 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شەقامی عێراقی هێشتا نیگەرانە لە هەڵمەتی تیرۆركردنی چالاكوانان لە بەسرە و ناسرییە و ناوچەكانی تری عێراق، كە لەماوەی رابردوودا چەند كردەوەیەك تێیاندا روویدا.

لەچەند رۆژی رابردوو ژمارەیەك لە چالاكوانان ترسیان لەشەپۆلێكی نوێی تیرۆركردن و بە ئامانجگرتنی بەشداربووانی ئەو بزووتنەوە جەماوەرییە هەیە، كە لە مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە بەردەوامەو پەنجەی تۆمەتیش بۆ لایەنە پرۆئێرانییەكان رادەكێشرێت.

ئەوەش دوای ئەوە هات، كە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر خۆپیشاندەران بەسوتاندنی بارەگای حیزبە پرۆ - ئێرانییەكان لەباشووری وڵات بێزاری خۆیان دەرببڕی .

چالاكوان و خۆپیشاندەر، (حەشیم ئەلجبوری) بۆ ئەلعەرەبیە وتی: هەفتەی ڕابردوو كراوەتە ئامانج،  بەشێوەیەك نیوەشەوی پێنجشەممە 2020/8/20 لەماڵی هاوڕێیەكی خۆم هاتمە دەرەوەو چوومە ئۆتۆمبیلەكەم، بینیم ئۆتۆمبێلێك لەلای شەقامەكەی نزیك ماڵ و بەئاراستەی پێچەوانەی ڕێگاكەم و دێن‌و دوو كەسیش رادەكەین، كاتێكیش كەسەكان نزیكبوونەوە دەستیان كرد بەتەقەكردن بەرەو ئۆتۆمبیلەكەم‌و دواتر هەردووكیان رایانكرد.

ئەو چالاكوانە وتیشی: تیرۆركردنی ئەم دواییەی چالاكوانان بەردەوامی پرۆسەی موزەزەلكردن و زەوتكردنی ڕای گشتییە، كە لەلایەن حیزبەكانی دەوڵەتەوە ئەنجامدەدرێت.

باسی لەوەش كرد، گەندەڵكار بێزارە لەو دەنگانەی داوای چاكسازی دەكەن‌و سەرسوڕمانی خۆی نیشاندا لەوەی كە دەسەڵاتدارانی پەیوەندیدار هیچ ڕێكارێكی یاساییان بەرانبەر بەو هەڵسوڕاندوانە نەگرتووەتە بەر.

هەروەها جەختی لەوەش كردەوە، كە حكومەت بەرپرسیارە لەوەی ڕوودەدات و پێویستە رێوشوێنی توند بۆ رێگرتن لە تیرۆركردنی لەو جۆرە دابنرێت.

لای خۆیەوە شرۆڤەكاری ستراتیژی و شارەزای بواری ئاسایش ئەحمەد شەریفی بە Arabiya.netڕاگەیاند، گەڕانەوەی تارمایی تیرۆركردنەكان نیشانەی ئەو قەیرانەیە، كە لایەنەكان پێیدا تێپەڕدەبێت و لاوازو لاوازن لەڕووی هاوسەنگی گشتی و بێتوانایی لەبەرهەمهێنانی خۆیاندا.

هەروەها ڕوونیشیكردەوە كە بزووتنەوەی جەماوەری و دەنگی چالاكوانان ئەو پارتانە بێزار دەكەن ، كە لەجێگرەوەیان دەترسن.