ئەو چەكانەی روسیا لەشەڕەكانی ناوچەكانی سوریا تاقییاندەكاتەوە

ڕاپۆرت

04/09/2020‌ 1354 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فیكتۆر سوكیركو، راپۆرتێكی لە گۆڤاری "سفوبودنایا پریسا" بڵاوكردووەتەوە، دەربارەی نموونەی ئەو چەكە نوێیانەی روسیا لە دۆخی شەڕدا لەسوریا، كە دوای كۆڕبەندی سوپا-٢٠٢٠، تاقییاندەكاتەوە.

بەپێی راپۆرتەكە، پێش پێنج ساڵ، هێزە چەكدارەكانی روسیا لە سوریا گەورەترین كیڵگەی تەقەكردن و راهێنانی پراكتیكیان بۆ سەرجەم جۆرەكانی چەكی نوێ لە سوریا هەبوو، هەر لە رۆكێتی كالیبەری باڵدارو فرۆكەی نەوەی پێنجەم (سو-٥٧)، و تانكی ئەرتاما و جۆرە جیاوازەكانی كەلوپەلەكانیان. 

لە دێسەمبەری ٢٠١٩، وەزیری بەرگری (سیرگی شویگو)، وتی: زیاتر لە ٣٥٠ جۆر كەل و پەلی سەربازی لە شەڕەكانی سوریا بەشداری پێكراوە، و زیاتر لە ٦٠٠ جۆری جیاواز لە چەك و تەقەمەنی و كەل و پەل سەربازی تاقیكراوەتەوە. هەندێ لەو چەكانە پەرەیان پێدراوە بەگوێرەی ئەزمونی نوێی سوریا. 

لە ئێستادا، وەزیری بەرگری نمایشەكانی كۆڕبەندی (سوپا-٢٠٢٠) خستووەتەروو، لەگەڵ نمونەی نوێی ئەو چەكانەی دروستی دەكەن. 

لەهەمان كاتدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە ئەو چەكانەی پەرەیان پێدراوە تایبەتەمەندییان بەرزە، بەڵام هەر ئەوە بەس نییە. پێویستە لەوە دڵنیابینەوە لەدۆخێكی نزیكی شەردا پاشان لە سوریا بەكاربهێنرێت.

لە كۆڕبەندی سەربازی تەكنیكی نێودەوڵەتیدا (سوپا-٢٠٢٠) ، كە لەم دواییەدا لە باخچەی پاتریۆت ی نزیك مۆسكۆ كۆتایی هات، نزیكەی ٢٨ هەزار نمونەی خستەروو. دیارە هەموو ئەمانە بۆ مەبەستی سەربازی نییە، كەسەتەی پێشتری ناسراویشی تێدا بووە، لەگەڵ ئەوەشدا، بەرهەمی نوێی لە خۆ گرتبوو. 

بۆ نموونە، كۆمپانیای "رۆستیخ" ی حكومی نزیكەی ٧٠ نمونەی نوێی خستە روو. هەروەها هەندێ لەوانە بۆ سوریا دروست كراون و دۆخی ئەوێ لەبەرچاو گیراوە. بۆ نمونە، ئۆتومبیلی رێگای سەخت "تیگەر" كە مانۆڕی قورس دەكات و لاشەی كراوەیەو توانا ئەوەی هەیە چەندین چەكی سوكی لێ ببەسترێ. 

رەنگە رۆكێتە ئاراستەكراوە نوێیەكان لە سیستەمی هەڵدانی رۆكێتی جۆراوجۆر تۆرنادو-ئێس بەرەو سوریا بفرن، هەروەها لە ئاسمانی سوریا فرۆكەی نوێی بێ فرۆكەوان دەردەكەوێ؛ لەو جۆرانەی لە كۆڕبەندی (سوپا-٢٠٢٠) دا نمایش كرا.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا