شارپرێس:
گروپی دەرمانسازی ئەسترازێنێکا رایگه‌یاند، تاقیكردنه‌وه‌كانیان كه له‌سه‌ر ڤاکسینە پەرەپێدراوەکەیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ده‌وه‌ستنێنن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی کاریگەرییە لاوەکییەکانی ڤاکسینەكه كه بووەتە هۆی نەخۆشکەوتنی یەکێک لە خۆبەخشەکان.
به‌گوێره‌ی تۆڕی هه‌واڵی سكای نیوز، گروپی سویدی ئەسترازێنێکا، كه هاوبەشی پیشەسازی زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانیایه، رایگەیاند، تاقیکردنەوە پزیشكییه‌كان لەسەرتاسەری جیهان هه‌ڵده‌په‌سێرن، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێك له خۆبه‌خشه‌كانی تاقیکردنەوەکان به‌بێ هۆ نه‌خۆش كه‌وتووه.
ڤاكسینه په‌ره‌پێدراوه‌كه‌ی به‌ریتانیا یەکێک لە پڕۆژە پێشکەوتووەکان، تا ئێستاش لەسەر دەیان هەزار خۆبەخش لە وڵاتانی بەریتانیاو بەرازیل و ئەفریقای باشوور تاقیکراوەتەوە، لە 31ی ئابی ساڵی ڕابردووەوە لە ئەمریکا، وەک بەشێک لە قۆناغی سێیەم و کۆتایی تاقیکردنەوە پزیشکییەکان بۆ سەلماندنی سەلامەتی و کاریگەری ڤاکسین كاری له‌سه‌ر كراوه.
گروپی دەرمانسازی سویدی ئەسترازێنێکا بڵاویكرده‌وه: تاقیکردنەوە پزیشكییه‌كان لە سەرتاسەری جیهان لەسەر کوتانێکی تاقیکاری دژی کۆڤید - 19 کە لەلایەن زانکۆی ئۆکسفۆردەوە پەرەی پێدراوە، راگیراوه، پاش ئەوەی یەکێک لە بەشداربووان نەخۆشییەکی شاراوەی له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتووه.
ئەو گروپە، کە هاوبەشێکی پیشەسازیە لە زانکۆی ئۆکسفۆرد، دەڵێت: "وەک بەشێک لە تاقیکردنەوە کلینیکییە هەڕەمەکییە جیهانییەکانی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پرۆسەی هەڵسەنگاندن بۆ ڤایرۆسه‌كه راگرتووه، تا پێداچونەوە به ئاستی سەلامەتی ڤاکسینەکەدا ده‌کەن".
به‌ڵام كۆمپانیاكه نەخۆشیەکەی دیاری نه‌كردووه كه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه ده‌رده‌كه‌وێت كه ڤاكسینه‌كه له‌سه‌ر تاقیكراوه‌ته‌وه، بەڵام StateNews له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، ئەو کەسەی نەخۆشیەکەی گرتووه چاکدەبێتەوە.