ئەو رووەكەی دەبێتە هۆی دواخستنی پیری و باشتركردنی یادگە و بەهێزبوونی قژ

تەندروستی

10/09/2020‌ 1550 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كاتێك بابەت دێتە سەر باسی تەندروستی و تەمەن درێژی، ڕاستەوخۆ بیرمان بۆ خۆراك‌و ڕووەكەكان دەڕوات، یەكێكیش لە باشترین ڕووەكەكان چایە.

شارەزایان دەڵێن: پۆلكەی سەوز (چای پەپولە یان چای سەوز) لەڕیزبەندی باشترین ڕووەكەكانی سەر زەوی دادەنرێت، كە كاریگەری زۆر ئەرێنی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە و بە ئاوی گەرم و ساردەوە دەخورێتەوە.

شارەزایان پێیان وایە، ئەو ڕووەكە چەندین سودی گرنگی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، كە بەدەگمەن خواردنەوە هەیە ئەونە سودی هەبێت. 

كاریگەری لەسەر دواخستنی پیری هەیە و یادگەی مرۆڤ باشتر دەكات و كۆئەندامی هەرس چالاك دەكات و یارمەتی گەشەی موو دەدات.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ

بەپەلە