شارپرێس:
لەسەروبەندی كۆتاییهاتنی قەدەغەی نێودەوڵەتیی فرۆشتنی چەكە كلاسیكییەكان بەئێران كە لە لەناوەراستی مانگی داهاتوودا دەبێت، ئەو وڵاتە خۆی بۆ كڕینی ١٠٠ فرۆكەی جەنگی روسی لە جۆری Su-30 ئامادە دەكات، ئەمەریكاش بەو هەنگاوە نیگەرانە .
كەمتر لە 40 ڕۆژی دیكە ، بە فەرمی ئێران گەمارۆی نێودەوڵەتی فرۆشتنی چەكە كلاسیكییەكانی لەسەر هەڵدەگیرێت ، ئەمریكاش زۆر گرنگی زۆری بەو پرسە دەدات و چەندین جاریش فشاری لە وڵاتە هاوپەیمانەكانی لەناو نەتەوە یەكگرتووەكان كردووە تاوەكو ئەو گەمارۆیە لەسەر ئێران درێژ بكرێتەوە ، بەڵام زۆرینەی وڵاتانی ئەندامی ناو ئەنجوومەنی ئاسایش ، لەوانە ڕووسیا و چین دژی ئەو هەنگاوەی ئەمەریكان .
هەروەك بەگوێرەی گۆڤاری military watch magazine ، لەگەڵ ئەوەی واشنتۆن پێشتر سەبارەت بە كڕینی مووشەك و فرۆكەی پێشكەوتوو لەلایەن تارانەوە نیگەران بوو، بەڵام هەندێك گۆڕانكاری روویانداوە، كە بەلای ویڵاتە یەكگرتووەكانەوە پێشبینیكراو نەبوون ، وەك بڵاوبوونەوەی هەواڵی كڕینی ١٠٠ فرۆكەی رووسی لە جۆری Su-30SM .
لەمدواییەدا نوێنەرانی وەزارەتی بەرگری ئێران بۆ تاوتوێكردنی چەند مامەڵەیەكی سەربازی گونجاو گەیشتوونەتە مۆسكۆ ، ئەمەریكاش پێیوایە ئامانجی سەردانەكە بۆ تاوتوێكردنی بابەتی هەڵگرتنی قەدەغەی چەك و كڕینی فرۆكە و سیستەمی بەرگری ئاسمانییە لەو وڵاتە .
میدیاكانی ئەمریكا پێیان وایە ئێران فڕۆكەی جەنگی "سو-30SM" ی ڕوسی هەڵبژاردووە، چونكە لە نەوەی چوارەمی فرۆكە جەنگییەكانە و بەكرداری لە شەڕەكانی سوریا و شەڕەكانی دیكەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست توانای خۆی سەلماندووە.
جگە لەوەش ئەو فرۆكە پێشكەوتووە بەراورد بە فرۆكەی "سو-35 " دوو ئەوەندە هەرزانترە و ئێران دەتوانێت زیاتریان لێ بكڕێت بۆ بەرپەچدانەوەی فشارەكانی ڕۆژئاوا كە زاڵێتی ئاسمانیان بەسەریدا هەیە.
وەرگێڕان: ئاكۆ ئاڵی