سوودە ناوازەکانی خواردنەوەی شیر بەهەنگوین لە بەیانیاندا

تەندروستی

15/09/2020‌ 979 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
پزیشکان بەردەوام ڕێنمایی دەدەن بەوەی لەسەر سکی خاڵی هەندێک لە خواردنەوەکان بخورێنەوە کە گەلێک سوودی تەندوروستیان هەیە ، کە یەکێک لەوانە خواردنەوەی شیر بە هەنگوینە ، بەشێوەیەک بۆ چارەسەرکردنی بەشێک لە گرفتە تەدرووستییەکانی وەکو قەبزی و بەدهەرسی چەندین تایبەتمەندی ناوازەی هەیە .

بەگوێرەی پێگەی "helthline" لێرەدا سوودەکانی شیر بە هەنگوین لەسەر سکی خاڵی باس دەکەین :

- گیراوەی شیر بە هەنگوین یارمەتی بەهێزکردنی ئێسک دەدات: بەتایبەت کە شیر باشترین سەرچاوەی کالیسیۆمە ، بەڵام هەنگوین یارمەتی جەستە دەدات ئەو کالیسیۆمە بمژێت و بیگوازێتەوە بۆ ئێسکەکان .

- چارەسەری کۆکە دەکات: ئەو خواردنەوەیە تایبەتمەندی دژە بەکتریای هەیە و بەڵغەمی کەڵەکەبووی ناو سنگ دەردەکات .

- هەڵاوسان و ئازاری گەروو ناهێڵێت و خرووەکەی سووک دەکات هەروەک دەبێتە هۆی دەردانی لینجە ماددە لە جەستەدا .
چارەسەرێکی کارایە بۆ نەهێشتنی قەبزی درێژخایەن

- بەشێوەیەکی کارا یارمەتی باشکردنی پرۆسەی هەرسکردن دەدات و بەکتریای سوودبەخش لەگەدەدا زیاد دەکات .

- ڕێگە لە زیادبوونی هۆڕمۆنی دڵەڕاوکێ (کۆرتیزۆل) لە جەستەدا دەگرێت ، هەروەک دەماری مرۆڤ هێور دەکاتەوە و یارمەتی دەروون ئارامبوونەوە دەدات .
- دژە ئۆکسێنی لەخۆگرتووە کە یارمەتی بەگەنجی هێشتنەوەی جەستە لەناوەوە و دەرەوە دەدات .
وەرگێران : ئاکۆ ئاڵی