لامپارد بەڵێنی خۆڕاگری بە رۆبن لۆفتۆس دەدات

وەرزش

15/09/2020‌ 331 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

فرانك لامپارد، بەڵێنی داوە كە خۆڕاگربێت بەرامبەر رۆبن لۆفتۆس چیك بۆ ئەوەی بگاتەوە بە لوتكەی تواناكانی، ئەمە لە پاش ئەوەوە دێت ئەو یاریزانە بۆ ماوەی 16 مانگ توشی پێكان بوو

رۆبن لۆفتۆس چیك یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی چێڵسی ئینگلیزی، لە مانگی 5 ی ساڵی 2019 توشی پێكان بوو و بە دەست ئازاری پێیەكانییەوە دەیناڵاند و نەیتوانی بەشداری كۆتا یاری چێڵسی و ئەرسیناڵ لە خولی ئەوروپادا بكات.

هەرچەندە یاریزانەكە دە خولی باشبوونەوەی ئەنجامداوە، بەڵام هێشتا لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی باشتر ببێتەوە و متامانەی لامپارد بەدەست بهێنێ.
لەبارەى ئەو یاریزانەوە لامپاردی راهێنەر دەڵێت: چیك ماوەیەكی زۆرە لە یارییەكان دابڕاوە لە ئێستادا ئەگەر بێتەوە بە تێكشاوی دێتەوە و دەتوانێت تەنها چەند یارییەكی كەم بكات.

ئاماژەى بەوەشکردوە، بە دڵنیاییەوە ئەوان كاتێكی زۆرتری دەدەنێ بۆ ئەوەی بە باشترین ئاستەوە بگەڕێتەوە یاریگاكان و دەشڵێت"من پەیمانم داوە خۆڕاگربم لەگەڵیدا".

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ