شارپرێس:
سکرتێرى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان رایدەگەیەنێت په‌كه‌كه ئه‌وه‌نده زیانی بۆ كوردستانی عێراق دروستكردووه، ئه‌وه‌نده‌ی بۆ توركیا دروست نه‌كردووه، دەشڵێت""كاك نێچیرڤان شتی نوێی به‌سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا وت كه خه‌ڵكی تر پێی نه‌وتووه یان خۆیشی نه‌یزانیووه".
فازڵ میرانى سکرتێرى مەکتەبى سیاسى پارتى لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگى ئەمریکا رایگەیاند"به‌م زووانه كۆبونه‌وه‌ی فراوانی پارتی و یه‌كێتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌ڵام ئێستا چاوه‌ڕێی یه‌كێتی-ن، وه نیازێكیش هه‌یه بۆ كۆبونه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان له باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته‌ی عیراق-یش ده‌دوێت".
سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی بۆ هه‌رێمی كوردستان میرانى ئاماژەى بەوە کردوە کە سەردانەکە كارێكی باش بووە، به‌ڵام بەوتەى ئەو خۆنواندن و خۆهه‌ڵكشانی تێدابوو، جەختیش دەکاتەوە کە كورد له‌عیراقدا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كان نیه، به‌ڵكو كێشه‌ی كورد "مێنتاڵییانه" به‌رامبه‌ر كور كه‌هه‌میشه به‌كه‌م سه‌یری كورد ده‌كه‌ن.
لەبارەى سەردانى سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ عیراق و دۆستایه‌تی كورد له‌نێوان توركیا و فه‌ره‌نسادا، فازڵ میرانی ده‌ڵێت" به‌بۆچوونی من كورد ده‌بێت هه‌ردوو وڵات هه‌ڵبژێرێت، كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا زۆرباشبوو، كاك نێچیرڤان شتی نوێی به‌سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا وت كه‌خه‌ڵكی تر پێی نه‌وتووه یان خۆیشی (واته ماكرۆن) نه‌یزانیووه، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت"په‌كه‌كه ئه‌وه‌نده زیانی بۆ كوردستانی عێراق دروستكردووه، ئه‌وه‌نده‌ی بۆ توركیا دروست نه‌كردووه ."
پەیوەست بە کۆبوونەوەى حزبەکەى و یەکێتى نیشتیمانى کوردستانیش میران روونیدەکاتەوە کە چاوه‌ڕوانی یه‌كێتی ده‌كه‌ن و به‌م نزیكانه ئه‌و لیژنه‌ی به‌رده‌وامی كارەکانى خۆی ده‌دات و له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانتر ده‌كه‌ن له‌و لیژنه‌یه به‌به‌شداریكردنی هه‌ندێك له‌سه‌ركرده‌كانی هه‌ردوو حیزب ئینجا چ له‌پێش كۆبوونه‌وه‌ی حیزبه‌كان بێت له‌باره‌گای سه‌رۆكی هه‌رێم یان كۆبوونه‌وه‌ی حیزبه‌كان له‌دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی كه ئه‌ویش هه‌ر له‌باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كرێت.
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئەوەشى خستووەتەڕوو، كۆبونه‌وه‌ی فراوانی لایه‌نه‌كان ده‌كرێت له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، له‌و ڕوه‌وه ده‌ڵێت" به‌ڵێ ئه‌و نیازه هه‌میشه هه‌یه، وه ده‌بێت ئه‌مه بكرێت چونكه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هی هه‌موویانه نه‌باره‌گای پارتییه وه نه‌باره‌گای یه‌كێتییه."
هەر لەدرێژەى قسەکانیدا ناوبراو دەڵێت"میرانی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كێشه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی چیه؟ ده‌ڵێت" كێشه‌ی پارتی و یه‌كێتی زۆرن، كێشه‌ی كۆنن هی ده‌ساڵ و بیست ساڵیش نییه، نه ئه‌وه‌ی له‌دڵی پارتیدایه كه به‌سه‌ر یه‌كێتی بێت جێبه‌جێده‌بێت نه ئه‌وه‌ی كه له‌مێشكی یه‌كێتیدایه كه به‌سه‌ر پارتی بێت جێبه‌جێده‌بێت ئه‌م دوو شته ده‌بێت هه‌ردووكیان له مێشكی خۆیان ده‌ربهێنن قه‌ده‌ر وایه ده‌بێت پێكه‌وه یه‌كتری قبوڵ بكه‌ن و پێكه‌وه بژین."
هەروەها لەسەر چارەسەرکردنى کێشەکان و گەیشتن بە رێککەوتن میرانى جەختیش دەکاتەوە ئه‌گه‌ر پارتى و یەکێتى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌م میلله‌ته به‌دبه‌خته‌ی له‌به‌رچاو بگیرێت ده‌كرێت بۆ ناكرێت، دەشڵێت" ئه‌وه عه‌ره‌ب و ئیسرائیل پێك دێن ئیتر بۆچی ئێمه پێكنه‌یه‌ین! ئێمه یه‌ك میلله‌تین و یه‌ك دینیین و خه‌ڵكی یه‌ك وڵاتین."
لەبارەى پرسى کشانەوەى گۆڕانیش لە حکومەت فازڵ میرانى باسى لەوە کردوە گۆڕان شه‌ریكی حزبەکەیەتى له په‌رله‌مان و له حكومه‌ت شه‌راكه‌ت ئه‌ركی هه‌یه و مافی هه‌یه، بۆیە پێیوایە ناكرێت پارتى و یه‌كێتی و گۆڕان له‌سه‌ر به‌ڕه‌كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا بن و له‌ژێر به‌ڕه‌كه له ئۆپۆزیسیۆن بن، بەڵکو بەوتەى خۆی "شه‌راكه‌ت ئیستحقاقی" خۆی هه‌یه هه‌م له‌ئه‌رك و هه‌م له‌مافه‌كان. مرۆڤ ئه‌گه‌ر شه‌ریكی یه‌كتربن گله‌یش له یه‌كتری ده‌كات، حه‌قه وه‌زیره‌كانی هه‌موولا كێبڕكێیان بێت كه كێ زیاتر وه‌زاره‌ته‌كه‌ی باشتر بكات و كێ زیاتر خزمه‌تگوزاری به حكومه‌ته‌كه‌ی خۆیان بكه‌ن."
هەر لەو چاوپێکەوتنەدا سکرتێرى مەکتەبى سیاسى پارتى نیگەرانى حزبەکەى لە پەرلەمانتارەکانى گۆران لە پەرلەمانی عێراق دەخاتەڕوو رایگەیاندوە" خۆزگه هه‌ر دژی حكومه‌تی هه‌رێم بن به‌ڵكو هه‌ر دژی هه‌رێمه‌كه‌ن، كێشه‌ی به‌دبه‌ختی كورد له‌وه‌دایه بچن به‌حكومه‌تی عێراقی بڵێن ئه‌و فیدڕاڵیه‌ته ڕه‌تبكه‌نه‌وه باسیسته‌می پارێزگاكان بێت و جارێكی تر ئه‌م هه‌موو خوێن و ڕاپه‌ڕین و ئه‌و هه‌موو ئیمتیازه‌ی قه‌ومی كه هه‌مانه نه‌مێنێت به‌ڵی ئه‌مڕۆ بارودۆخی ئابوریمان خراپه ئه‌وه بابه‌تێكی تره ئه‌م نیمچه ئازادییه‌ی كه‌هه‌مانه نه‌جاشایه‌تی هه‌یه و نه موخابه‌راتی هه‌یه ئه‌مه نرخی نییه له‌ڕووی مه‌عنه‌ویه‌وه، ئه‌مه باشه یان ڕۆڵه‌كانی ئێمه ببنه جه‌یش شه‌عبی و جاش و بیكوژن و پرسه‌كه‌شیان قه‌ده‌غه بكرێت."
هاوکات میرانى دەشڵێت"فازڵ میرانی زیاتر وتی" من ده‌ڵێم براده‌رانی گۆڕان خۆیان نیگه‌رانن، خۆیان نیگه‌رانی ئه‌م بارودۆخه‌ن و هه‌وڵیانداوه چاكی بكه‌نه‌وه وه‌جۆرێك ناكۆكی كه‌وته ناو كوتله‌كه‌ی براده‌رانی گۆڕان به‌ڵام "ئینشاالله" پیاوچاكه‌كانی گۆڕان بتوانن ئه‌و بارودۆخه چاره‌سه‌ر بكه‌ن هه‌م بۆ بارودۆخی خۆیان هه‌م كاریگه‌ری نه‌بێت بۆخۆیان و شه‌ریكه‌كانیان."
لەبارەى پەکەکەشەوە سکرتێرى مەکتەبى سیاسى پارتى ئاماژەى بەوە کردوە، په‌كه‌كه ئه‌وه‌نده زیانی بۆ كوردی عێراقی دروستكردووه، ئه‌وه‌نده‌ی بۆ توركیا دروست نه‌كردووه، په‌كه‌كه بۆ دێته‌وه كوردستانی عێراق و توركیا به‌دوای خۆیدا دێنێته‌وه، توركیای هێنا هه‌موو وڵاتەکەى ئاگر تێ به‌ردا كاولی كرد.
هەر لەسەر پەکەکە فازڵ میرانى دەشڵێت"په‌كه‌كه مه‌ترسی له‌سه‌ر توركیا نه‌ماوه مه‌ترسی په‌كه‌كه بۆ توركیا له‌سوریا و له عێراقه‌وه ده‌بێت فه‌ڕه‌نسا و وڵاتان ده‌بێت ئه‌مه بزانێت توركیا نه‌هاتووه موسڵ بگرێته‌وه توركیا هاتووه مه‌ترسی په‌كه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی خۆی لابه‌رێت، ئێمه نه‌ده‌بینه محامی په‌كه‌كه وه‌ناشبینه محامی توركیا به‌ڵام ئه‌مه واقیعه."فازڵ میرانی وای وت"
س.هـ